لێکۆڵەرێکی ناوەندی ئەهرام: دەوڵەتى تورک دەیەوێت رۆژئاوا، باکوور و باشوور لە یەک داببڕێت

بە وتەى دکتۆر کەرەم سەعید لێکۆڵەر لە ناوەندی توێژینەوەى ئەهرامی میسر، بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان، لاوازیی عێراق و ناکۆکیی ناوخۆیی کورد لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە بەکار دەهێنرێت و بەردەوامی بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەدات.

دکتۆر کەرەم سەعید پسپۆڕ لە ناوەندی لێکۆڵینەوەى ئەهرامی میسر وتی، دەوڵەتى تورک دەیەوێت بە هێرشە داگیرکەرییەکانی رۆژئاوا، باکوور و باشووری کوردستان لە یەکتر داببڕێت.

رۆشنبیرانی میسر لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوان و نووسەر و ئەدیب سوپهیر موسا وتی، دەبێت لێکدانەوە بۆ ئەو هێرشانە و هێرشەکانی سەر سوریا، عێراق و لیبیا و زۆرێک لە وڵاتانی تر بکرێت. تورکیا لە بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان و لە ناکۆکیی ناوخۆیی سوود وەردەگرێت و وتیشی، "عێراق ئێستا لە ناو وڵاتە عەرەبییەکاندا لەلاوازترین دۆخ و پێگەدایە. لە ناوخۆیدا کێشە و قەیرانی قورسی هەیە، زۆرێک رێککەوتنی لەسەر هەیە. تورکیا سوود لەو دۆخە وەردەگرێت و درێژە بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەدات و دەیەوێت بە زیادکردنی هێزەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی زیاتر بکات".

رەجایی فایەد سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەى کورد لە میسر و ئەندامی ئەنجوومەنی کاروباری دەرەوەی میسر داوای لە بەڕێوەبەرانی کوردستانی فیدراڵ و بەڕێوبەرانی عێراق کرد، رێگا نەدەن مرۆڤایەتی لە مەخمور بکوژرێت و هەموو ناکۆکییەکانی وەلا بنرێن. فایەد وتی، "بێدەنگیی بەڕێوەبەرانی عێراق و باشور بەرامبەر بەو هێرشانە هیچ مانایەکی نییە و ئیدانەی دەکەم. من هەستی نەتەوەیی هەموو حیزبەکانی باشووری کوردستان دەزانم. حیزبەکانیان حیزبەکەم دەناسن. من دەزانم هەموو بۆ دۆزی کوردستان هەستیارن، بۆیە داوای من ئەوەیە، کە لەسەر بابەتی دۆزی نەتەوەی بەرژەوەندیی حیزبەکانیان بەڕێوەنەبن. داوا و خواستەکان بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە سەروو بەرژەوەندیی حیزبەکانەوە. من زۆر ئازار دەکێشم، کە فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئەو کۆچبەرانەدا (کامپی مەخمور)دا دەسوڕێتەوە و هەندێکجاریش بۆردومانیان دەکات. من بێدەنگی لە بەرامبەر ئەوەدا بە بێ مانا دەزانم و هیچ مانایەکی نییە".

فایەد رایگەیاند، دەوڵەتى تورک لە هێرشە داگیرکەرییەکانیدا زیان بە سروشتی باشووری کوردستان دەگەیەنێت و دارستانەکان دەبڕێتەوە. دەوڵەتى تورک تاوەکو ئێستا هەزاران داری بڕیوەتەوە و دەیانباتەوە بۆ تورکیا و دەیانفرۆشێت. ئەوە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و کوردانە. بۆ ئەوەى لە وڵاتەکەماندا بمێنەوە خەریکی دروستکردنی رێگان".  

دکتۆر کەرەم سەعید لەناوەندی لێکۆڵینەوەى ئەهرام وتی، تورکیا بۆ ئەوەى هێزە نێونەتەوەیەکان رابکێشتە سەر مێزی سەودا و مامەڵە، هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان و عێراق درێژە پێدەدات.

سەعید سەرنجی خستەسەر ئەوە، کە تورکیا زۆر جار بە ناوی بەرەنگارنەوەی پەکەکە هێرش دەکاتە سەر زۆر ناوچە و وتی، تورکیا دەیەوێت رۆژئاوا، باکوور و باشووری کوردستان لە یەکتر داببڕێت.

ژ.ت