لەندەن.. فاشیزمی دەوڵەتی تورک و هاوكاره‌كانی شەرمەزارکران
هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چالاكییه‌ك له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ن چالاكوانانی كورده‌وه شه‌رمه‌زار كرا.
هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چالاكییه‌ك له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ن چالاكوانانی كورده‌وه شه‌رمه‌زار كرا.
رۆژی سێ شەممە رێكه‌وتی ۲٦/۷/۲٠۲۲ لەشاری لەندەن پایتەختی شانشینی بەریتانیا لەبەردەم باڵۆزخانه‌ی دەوڵەتی تورک، بەدەستپێشخەری ئەنجومەنی گەل لەبەریتانیا چالاکیەک رێکخرا بۆ شەرمەزارکردن و سەرنج راکێشانی جیهان لەئاست كرده‌وه دڕندەییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر سه‌رجەم ئەوناوچانەی کوردی تێدا ده‌ژین و له چالاكییه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا، دەولەتی تورک بێ بەزەییانە ژینگە و سروشتی ناوچەکە و مرۆڤ و ئاژەلەکانییش جینۆ ساید و کۆمەلکوژ دەکات.
دوای هێرشە درندەیەکەی دەوڵەت فاشیستی تورک بۆ سەر سەیرانگای گەشتوگوزاری لە زاخۆ، کەبووە هۆی گیانلەدەست دانی 9 هاوڵاتی مەدەنی عەرەب و برینداربونی ۲۳ هاوڵاتی عەرەبی " عێراقی کە نارەزایەتی لەسەر ئاستی نێوخۆی عێراق و دەرەوی لێکەوتەوە هەروەها دەولەتی عێراق لە سەر پێشێلکاریەکانی دەولەتی فاشیستی تورک سکالای وڵاتەکەی بردە "نەتەوەیەگرتوەکان بۆ پێش‌گرتن لە دەوڵەتی تورکیا .
لەبەردەوامی چالاکیەکەدا هەر یەک لە کۆمسیۆنی کۆمەلگای دیموکراتیک رێکخستنەکانی باشور لە بەریتانیا ، هەروەها ئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردان لەبەریتانیا بەشداری گردبونەوهکەوبون.
وێرای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی فاشیست، هەروەها ئامادەبووان نارەزایەتیان دژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (په‌ده‌كه) پیشان دا‌و په‌ده‌كه و خودی سەرۆکی په‌ده‌كه‌یان بەهاوکار و چاوساخی ده‌وڵه‌تی تورك ناو برد‌و شەمەزاریانکرد .
خۆپیشاندەران کۆمسیۆنی باشور لە شاری لەندەن بڕیاریاندا بچنەسەر ئۆفیسی حکومەتی هەرێم لە شاری لەندەن داوایان لە کوردان کرد کاتژمێر ٦ ئێوارە هکاتی لەندەن لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی حکومەتی هەرێم بن بۆ شەرمەزارکردنی په‌ده‌كه كه بونەتە چاوساخ بۆ ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورک.
خۆپیشاندەران دروشمه‌كانی "تورکیا فاشیستە"، "په‌ده‌كه یانی دەولەتی تورک"، "بۆ دەرەوە سوپای تورکیا لە کوردستان"یان وته‌وه .دوای دوو کاتژمێر کۆتایی بە گردبونەوە کەهات .
هـ . ب