لەندەن.. کۆمەڵکوژی شەنگال بەگردبونەوەیەک یادی کرایەوە

بەدەستپێشخەری ئەنجومەنی جڤاکی ئازاد لەوڵاتی بەریتانیا "ئێوارەی چوار شەممە ۳/۸/۲٠۲۲ بۆیادی کارەساتی کۆمەڵکوژی شەنگال و ئێزیدییەکان، لە شاری لەندەن ناوەراستی سەنتەری لیستەر سکوێر شاری لەندەن گردبونەوەیەک رێکخرا.

  دەستپێکی یادەکە کە بەخولەکێک رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر پەیامی کەجەدەکەی  ئەوروپا _کۆمسێۆنی  باشور لەلەندەن، خوێنرایەوە.

 کۆمسێنی لەندەن وێڕای سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی شەنگال و ئێزیدیەکان، هەروەها رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد کە وەک پێویست کار بۆ گەرانەوەی ئێزدییەکان ناکات بۆ شەنگال و قەرەبووی زیانی گیانی گەلی شەنگال ناکات، هەروەها تائێستا ئێزیدیەکان ژیانیان پارێزراونیە  لەرابردوو "داعش " کۆمەڵکوژی کردن ئەمرۆش دەوڵەتی فاشیستی تورک زۆر درندانە بەردەوام لەرێگای فڕۆکەی بێفرۆکەوان شەنگالیەکان دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژیان دەکات، بەڵام نە حکومەتی عێراق و  نە حکومەتی هەرێم  پارێزگاریان لێناکات.

هەروەها بە پەیامی جیاواز لەلایەن کۆمەڵەی کوردی لە شاری لەندەن و گەنجانی شۆرشگێر، چەندین  کەسایەتی سۆسیالیست و ئینەرناسیۆنال بەشداری یادەکە بوون ئیدانەی  کۆمەڵکوژیەکەیان کرد.

لە پەیام و وتارەکاندا بەگشتی دوای داد پەروەریان بۆ شەنگال و ئێزیدیەکان کرد و ئەوەی کە لە سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەوروپا پێویستە سنورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنرێت و قەرەبووی زیان قوربانیانی ئێزیدیەکان بکرێتەوە.

دوای دوو کاتژمێر بەدروشمی "بمرێ خیانەت"، "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "شەنگال سەرکەوت" و" بژی رێبەرئاپۆ" ، کۆتایی بە گردبوونەوەکە هات.

هـ . ب