مافناسانی بەلجیکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت
نوسینگەی یاسایی پارێزەر ڤان ستینبروگ لە بەلجیکا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لێکۆڵینەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بکرێت.
نوسینگەی یاسایی پارێزەر ڤان ستینبروگ لە بەلجیکا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لێکۆڵینەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (ئێم ئەی / MA)، نوسینگەی یاسایی پارێزەر ڤان ستینروگی لە بەلجیکا دۆسیەیەکی لە چوارچێوەی "ئەشکەنجە" و "تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی" لەسەر ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورک ئامادەکردووە و بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کەوتە جموجوڵ.
وەزیری پێشووی بەلجیکی و پارێزەر جۆهان ڤاندێ لانۆتی بەناوی هاوپەیمانی دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان بە ڤیدیۆ و دیمەن ڕاپۆرتێکی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کرد و بۆیان ڕەوانەکرد. هەروەها نامەی بانگەوازی ٧ی تشرینی دووەم لە ڕێگەی فاکسەوە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.
نامەکە ڕاستەوخۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووەتە بەردەنگ و داواکاریەکە لەلایەن پارێزەران جۆهان ڤاندێ لانۆتی و جۆهان هیمانس-ەوە واژۆ کرا. لە داواکاریەکەدا داوای لێکۆڵینەوە لە لایەن هاوپەیمانی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان کراوە بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە، کە دەوڵەتی تورک پەیماننامەی چەکی کیمیایی پێشێل کردووە و چەکی کیمیایی لە باکوری عێراق بەکاردەهێنێت یان بەکاری ناهێنێت.
لە نامەکەدا هاتووە: "لیژنەیەک و دەستەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە، کە هاووڵاتییەکی کورد لەو هەرێمە دەژی و باسیکردووە پێکبهێنرێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەخراوەتە بەرنامەی کار و لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ، بەڵام ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە زۆر گرنگە و گرنگیشە بەپەلە ئەنجام بدرێت".
هەروەها ئاماژە بەڕاپۆرتی رێکخراوی نێونەتەوەیی پزیشکان بۆ پێشگرتن لە جەنگی ئەتۆمی (IPPNW) کراوە، کە نیگەرانییەکانی هاوپەیمانی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان باسکردووە. ڕاگەیاندرا رێکخراوی نێونەتەوەیی پزیشکان بۆ پێشگرتن لە جەنگی ئەتۆمی (IPPNW) گروپێکی پزیشکیی نێونەتەوەیی و سەربەخۆیە و لە ساڵی ١٩٨٥ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبەخشراوە. باس لە سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبردن و متمانەپێکردنیان بەو رێکخراوە کردووە.
ژ.ت