ماک لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا

ماک لە بەردەوامی چالاکیەکانییدا لە دژی داگیرکەر و فاشیستی و بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی وتی: "بە ڕۆحی بەرخۆدانی دایکانمانەوە بانگەوازی بۆ تێکۆشان دەکەین."

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ئامەد بە بۆمبی دەستی گورزی لە داگیرکەران وەشاند و پۆلیسێکی بریندارکرد. هەر لە درێژەی چالاکیەکانیدا لە گەڤەر کامێرایەکی چاودێری تێکشکاند.

لە بارەی چالاکیەکانیەو ماک لە ڕاگەیانداوێکدا ڕایگەیاند جەنگاوەرانمان لەدژی داگیرکارییە دڕندانەکانی فاشیستان لە ١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ خولەکدا بە بۆمبی دەستی هێرشییان کردە سەر خاڵێکی ئاسایشی فاشیستان لە ئامەد و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بە سەختی برینداربوو و دەشڵێت: "ئەم چالاکییە لە تۆڵەی هێرشەکانی پۆلیسی تورکە لەسەر ئەو کەسانەی کە بۆ داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە کۆڵانەکانی ئامەد."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی ماکدا ئاماژە بە ئەنجامدانی چالاکی دووەمیان دەکات کە لە ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:٠٠ خولەکدا لە گەڕەکی عومرانی گەڤەر بە تێکشکاندنی کامێرایەکی چاودێریی داگیرکەران ئەنجامی داوە.

'لە دژی هێرشە نامەردانەکانی دووژمن چالاکی دەکەین'

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ماک بانگەوازی بۆ تێکۆشانی بەرفراوانتر دەکات و هاتووە: "با هێزەکانی تورکی داگیرکەر باش بزانن لە دژی هێرشە نامەردانەکانی دووژمنان  کە لەبەرامبەر دایکانمان و گەلەکەمان بەڕێوەدەبردرێت، چالاکیەکانمان بەرفراوانتر دەکەین و دامەزاوەکانتان دەکەین بە ئامانج. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی بەرفراوانترکردنی چالاکیەکان لە هەمووان دەکەین و ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان."