مانگرتن لە خواردن لە لەندەن کۆتایی هات: تێکۆشان دژی گۆشەگیری مەزنتر دەکەین

مانگرتن لە خواردن لە لەندەن کۆتایی هات. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامدرا "تێکۆشانمان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت"، ڕاگەیاندرا کە دەبێت هەستیاریی نێونەتەوەیی دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا فراوانتر ببێت.

مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە لە لەندەن دژی زیندانەکانی "جۆری بیر" لە تورکیا، بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی هات. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەسەپە (پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان) و ئەڤەگ_کۆن (کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی چەوساوەی ئەوروپا)، سەکەبە (یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست) و (Young Struggle) ئەنجامدرا، تیشکخرایە سەر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری لە زیندانەکانی تورکیا.

لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا، بڵاوکراوە دابەشکران و پانێڵ ئەنجامدرا، تێیدا تیشکخرایە سەر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری دژی زیندانیانی شۆڕشگێڕ و سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا.

چالاکییەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە زمانی ئینگلیزی کۆتایی هات. تێیدا دووپاتکرایەوە، چالاکییەکە کۆتایی هاتووە بەڵام تێکۆشان دژی سیاسەتی گۆشەگیری کۆتایی نایەت، گوترا: "ئێمە دەبینە دەنگی ئەو زیندانیانییانەی کە لە زیندانەکانی تورکیادا، سزای گۆشەگیرییان بەسەردا سەپێنراوە، وە تێکۆشانەکەیان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی فراوانتر دەکەین".

گرووپە پشتگیرییە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان پشتگیرییان لە چالاکییەکە کرد. ناوەندی کەلتووری تۆهوم، ناوەندی کۆمەڵگەی کورد و کۆمیتەی پشتیوانیکردنی فەڵەستین لە هارینگەی و تۆتنهام بەشداربوون و پەیامی پشتیوانیان دا.