مانگرتنی گشتی کرێکاران لە ئیزمیر کۆتای هات

مانگرتنی گشتی کرێکارانی شارەوانی گەورە شاری ئیزمیر دوای قبوڵکردنی جیاوازی هەڵاوسانی لەسەدا ١٩ کۆتایی هات.

پاش شکستی دانوستانەکانی سەندیکای گشتی کرێکارانی دیسک و کاربەدەستانی شارەوانیی گەورەی ئیزمیر، کرێکاران بۆ حەوت ڕۆژ مانگرتنی گشتییان دەسپێکرد و ئەمڕۆ کۆتای هات.

ئەو جیاوازییە لەسەدا ٣٠ی مووچە و لەسەدا ١٩ی هەڵاوسان کە دوێنێ لە لایەن کرێکارانەوە پێشکەشی سەندیکاکەیان کرد، قبوڵکرا.