مانگی سوور كه‌مپینی ئه‌ندامێتی ده‌ستپێكرد

مانگی سووری كوردستان به‌ بۆنه‌ی ٢٩هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌مپینی ئه‌ندامێتی ده‌ستپێكرد.

مانگی سووری كوردستان كه‌ ٤ی ئاداری ١٩٩٣ له‌ بوخومی ئه‌ڵمانیا دامه‌زرا، ئێستا باره‌گاكه‌ی له‌ شاری ترۆیدۆرفی ئه‌ڵمانیایه‌. له‌ زۆر وڵاتی ئه‌وروپا كه‌ كوردی تێدا ده‌ژین، له‌ رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی هاوكاری نه‌ته‌وه‌یی كوردستان مانگی سووریان تێدان و چه‌ندین ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی فریاگوزاری هه‌یه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

مانگی سووری كوردستان له‌ ٢٩هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیدا كه‌مپینی ئه‌ندامێتی ده‌ستپێكردووه‌. مانگی سوور رایگه‌یاند، "داوا له‌ هه‌موو كۆمه‌كبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ هه‌ر ماڵێك لانیكه‌م یه‌ك كه‌س ببنه‌ ئه‌ندامی مانگی سووری كوردستان، به‌ شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌ هاوكاری بكات".

ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ئه‌ندامی مانگی سوری كوردستان ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ن:

www.heyvasor.com/tr/endamti

مانگی سووری كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ساڵی ٢٠٢٢ به‌ بڕی ٣١٥ هه‌زار یۆرۆ و ٢٠ هه‌زار فرانكی سویسری یارمه‌تیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌و كوردستانیانه‌ی پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ و ساڵی ٢٠٢١ به‌ بڕی ٦٢٠ هه‌زار یۆرۆ، ١١١ هه‌زار فرانكی سویسری، ٢٠٠٠ هه‌زار پاوه‌ن و ٩٣ هه‌زار كرۆنی نه‌رویجی هاوكاریان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌و كوردستانیانه‌ی پێویستییان به‌ هاوكاری هه‌یه‌.

هـ. ب