ماوەی ساڵێکە زیندانیانی زیندانی پانۆس چارەسەری پزیشکییان بۆ نەکراوە

زیندانیانی سیاسی لە زیندانی جۆری ئێڵ لە پانۆس نزیکەی ساڵێکە نەنێردراون بۆ نەخۆشخانە و ژووری بە ناو بنکەی تەندروستیی ناو زیندانەکەش و رێگری لە چارەسەرکردنی پزیشکییان دەکرێت.

نزیکەی ساڵێکە زیندانیانی سیاسی لە زیندانی جۆری ئێل لە پانۆس نەنێردراون بۆ نەخۆشخانە و بۆ ژووری بە ناو بنکەى تەندروستیی زیندانەکەش نەنێردراون.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی کەسوکاری ئەو زیندانییانە بڵاویانکردووەتەوە، داواکاریی زیندانییە نەخۆشەکان بۆ چارەسەر و گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە جێبەجێ ناکرێت، هەروەها پزیشکی ددان نابن بۆ زیندانەکە و ئەو زیندانیانەشی کێشەی دانیان ڕەوانەى نەخۆشخانەیان  ناکەن.

هەرچەندە پزیشکێک لە زیندانەکەدا هەیە، بەڵام بە زیندانییەکان وتراوە، "هیچ پزیشکێکی لێ نییە".

هەروەها ئەو سکاڵانامەیانە، کە زیندانیان بۆ کۆمەڵەی پارێزەران، داواکاری گشتی و وەزارەتی دادیان  نووسیوە، نزیکەی ساڵێکە لە زیندانەکەدا راگیراون و نەنێردراون بۆ ئەو شوێنانە.

ژ.ت