مەخەدەشە: داگیرکەرانی عەفرین دەخوازن گەلی شەنگال بێ ئیرادە بکەن
مەجلیسی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتیکی شەنگال، سڵاوی بۆ بەرخۆدانی عەفرین نارد و ڕایگەیاند: ئەوانەی عەفرینیان داگیرکرد دەیانەوێت خەڵکی شەنگال بێ ئیرادە بکەن.
مەجلیسی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتیکی شەنگال، سڵاوی بۆ بەرخۆدانی عەفرین نارد و ڕایگەیاند: ئەوانەی عەفرینیان داگیرکرد دەیانەوێت خەڵکی شەنگال بێ ئیرادە بکەن.
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، بەبۆنەیدا سێیەمین ساڵوەگەڕی داگیرکردنی عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دوای ئاماژەدان بە داگیرکردنی عەفرین و بەردەوامیی تاوان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەو شارە، هاتووە: وەک مەخەدەشە ئەو داگیرکارییەی لە عەفرین بەڕێوەدەچێت شەرمەزار دەکەین، بە هەمان زیهنییەتی داگیرکردنی عەفرین، ئەمڕۆش دەیانەوێت لەژێر ناوی ڕێککەوتنی هەولێر-بەغدا، خەڵکی شەنگال بێ ئیرادە بکەن و بڵاوە بە ڕێکخستنەکانی بکەن.
لە بەردەوامی هاتووە: باوەڕمان وایە کە خەڵکی عەفرین جارێکی دیکەش لە سایەی تێکۆشان، بەرخۆدان و هەڵویستی خۆیان، سەرەڕای کۆچبەربوونیشیان، دەستیان لە بەڵێن و هیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین هەڵنەگرتووە و جارێکی دیکە لەسەر خاکی خۆیان دەژین.
لە کۆتاییش هاتووە: بەناوی مەخەدەشەوە سڵاو لە بەرخۆدانی عەفرین دەکەین و دەڵێین؛ تا کۆتایی لە گەڵتانین، بە ڕۆحی بەرخۆدانیی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بێگومان سەردەکەوین.
ک-ش