مەسعود یڵماز سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا کۆچی دوایی کرد

مەسعود یڵماز سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پێشووی حیزبی دایکی نیشتمان (ئاناپ - ANAP) کۆچی دوایی کرد.

مەسعود یڵماز سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پێشووی حیزبی دایکی نیشتمان کۆچی دوایی کرد.

مەسعود یڵمازی تەمەن ٧٣ ساڵ بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەى تایبەت لە ژێر چارەسەریدا بوو. مانگی کانوونی دووەمی رابردوو لە کاتی پشکنینی ئاسایی باری تەندروستیدا لە سیکاندا گرێیەک دۆزرابوویەوە. بۆ ئەوەش ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە نەشتەرگەرییەکدا ئەو گرێ شێرپەنجەیە لابرابوو و سییەکانی پاککرابوونەوە. لە ئایاری ٢٠٢٠دا بۆ جارێکیتر لە مێشکیدا گرێیەک دۆزرابوویەوە، دوای نەشتەرگەری بۆ ئەو گرێییەش بۆ ماوەى ٢ مانگ لە ژیر چاودێریدا بوو، بەڵام دوای هەوڵەکان و نەشتەرگەرییەکان ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ژ.ت