هاوسەرۆکی لقی (Egîtîm-Sen) لە ئامەد، زوڵکوف گونەش ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی سور و یانشێر لە ئامەد، ناوی ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی جەماوەری لە لیستەکان سڕاوەتەوە بۆ بەشداریکردن لە چاودێریی سندقەکان.
سەکۆی لقی ئامەدی (کەسک)، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست سەبارەت بە ڕەوشی لقی ١ ی ئامەدی (Egîtîm-Sen).
لە کۆنگرەکەدا، گونەش باسی لەوە کرد، ئەندامەکانیان لە ناوچەکانی سور و یانشێر داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەم مەبەستە، بەڵام ناویان لە لیستەکان سڕاوەتەوە.
لای خۆیەوە، سکرتێری گشتی ژنانی لقی ئامەدی سەندیکای کرێکارانی نووسینگەکان (BES)، گونەش ئۆزێل، گوتی: «بەداخەوە، پارتی دەسەڵاتدار دەیەوێت پرۆسەی هەڵبژاردن بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، هێزی جەماوەریی بەکاربهێنێت بۆ مەبەستی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان».
هەروەها ئۆزێل، باسی لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و پارێزەر و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد لەپێش ١٤ ی ئایار، ڕایگەیاند، ئەمە مەترسییە لەسەر ئاسایشی هەڵبژاردنەکان.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیەندرا، پلاتفۆرمی پشتیوانی و پاراستنی شارەکە ناوەندی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان دادەمەزرێنێت.
ف،ق