'نابێت تێکۆشانی پەکەکە تیرۆریزە بکرێت'
فرانسیزکا سریر سکرتێری گشتی پارتی باستا وتی، "ئەوروپا بەهۆی بەرژەوەندی ئابوری پەکەکەی خستووەتە نێو لیستی تیرۆر، بەڵام نابێت تێکۆشانی دیموکراسی پەکەکە تیرۆریزە بکرێت."
فرانسیزکا سریر سکرتێری گشتی پارتی باستا وتی، "ئەوروپا بەهۆی بەرژەوەندی ئابوری پەکەکەی خستووەتە نێو لیستی تیرۆر، بەڵام نابێت تێکۆشانی دیموکراسی پەکەکە تیرۆریزە بکرێت."
فرانسیزکا سریر سکرتێری گشتی پارتی باستا کە پشتگیری لە هەڵمەتی دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەکات وتی، " بڕیارێکی هەڵە و ناحەقیە کە پەکەکە لە لیستی تیرۆردایە. ئەم راستیەم بینی و پشتگیریم لە کەمپەینەکە کرد."
ستیر کە لەنێو دەلەگاسیۆنی ئاشتیدا بوو کە دەلەگاسیۆنەکە لە حوزەیرانی ٢٠٢١دا سەردانی باشوری کوردستانی کردبوو وتی، " لەدژی دۆخی گێژاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەکەکە چەندین ساڵە تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی دەکات. ئەو دەوڵەتانەی کە پەکەکە لە لیستی تیرۆردا دەهێڵنەوە، پێویستە هەڵوێستیان بەرانبەر لایەنەکان هاوشێوە بێت.
ستیر رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەبەرچاوی رای گشتی هەموو جیهان یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک ئەندامی ناتۆیە، چاویان لەبەرانبەر تاوانەکان دەگرن. ئەمە هەڵە و هەڵوێستێکی هەڵەی سیاسیە و قبوڵ ناکرێت. دەوڵەتانی ئەوروپا بەهۆی پەیمانی چەک و بازرگانی لەگەڵ تورکا و فشاری کۆچبەران لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانیاندا ئەم بڕیارە دەدەن. بڕیارێکی هەڵە و ناحەقیە کە پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بێت. ئەم راستیەم بە چاوی خۆم بینی و پشتگیریم لە کەمپەینەکە کرد."
ستیر بەبیریهێنایەوە کە لە مانگی حوزەیراندا وەک شاندێکی ئاشتی هەوڵیانداوە بچن بۆ باشوری کوردستان بەڵام ئەڵمانیا ڕیگری کردووە، دەزگا کوردیەکان گۆشەگیر دەکرێن و وتی، " مایکڵ براندت پەرلەمانتاری پارتی چەپ و ئەندامی کۆنسەی ئەوروپا وێنەی چالاکی ساڵی ٢٠١٩ لە ستراسبۆرگ لەسەر حسابی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە. ئاڵا و پۆستەری قەدەغە لەو وێنەیەدا وەک بیانوو پیشاندرا و هەفتەی رابردوو بە بڕێک پارە سزادرا. پشتگیریکردن لە کورد بووەتە قەدەغەیەک. ئەو سزایە لە بنەڕەتدا خەڵاتێکە بۆ دەوڵەتی تورک."
ستیر رایگەیاند، ئاکەپە – ئەردۆغان بەردەوامی بە هێرشە قڕکەرەکانیان دەدەن. یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن. پەکەکە لەدژی قڕکردن تێدەکۆشێت و وتی، " ئاشکرایە کە تێکۆشانێکی رەوایە. بۆیەش پێویستە پەکەکە لەنێو پێناسەی تیرۆری ئەوروپادا جێ نەگرێت. ئەوە کاریگەریەکی گەورە لەسەر ژیانی رۆژانەی کوردان دەکات."
ف.ق