"ناهەقییە بە پەکەکە بڵێن تیرۆریست"

ستێفانی پرزیۆسۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چەپی ڕادیکاڵ (ئیاگ / EAG) و چالاکوان فلورین بوچەر رایانگەیاند: دانانی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بڕیارێکی هەڵە و ناهەق و نادادپەروەرانەیە و باسیان لە گرنگیی تێکۆشانی پەکەکە و گەلی کورد لە دژی داعش کرد.

کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "تیرۆر" لە سویسرا بەردەوامە. ستێفانی پریزیۆسۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چەپی ڕادیکاڵ (ئیاگ / EAG) لە پەرلەمانی سویسرا و چالاکوان فلورین بوچەر سەبارەت بە گرنگیی هەڵمەتەکە و هۆکاری پشتیوانیکردنیان لە هەڵمەتەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

ستێفانی پریزیۆسۆی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چەپی ڕادیکاڵ (ئیاگ / EAG) لە پەرلەمانی سویسرا ڕایگەیاند، چەندین ساڵە دەیانەوێت پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دەربهێنن و راشیگەیاند: "دانانی پەکەکە لەو لیستەدا هەڵەیەکی گەورەیە و نادادپەروەری و ناهەقییە. هۆکاری سەرەکی بۆ دانانی ناوی پەکەکە لەو لیستەدا بۆ ئەو بەها و نرخانە دەگەڕێتەوە، کە پەکەکە نوێنەرایەتییان دەکىات. لە دژی ئەو بڕیارە ناهەق وهەڵەیەی دەوڵەتان، کە گوایە ئەو نوێنەرایەتیەکردنەى پەکەکە لەگەڵ پێوەرەکانیاندا نایەتەوە، من هەمیشە تێدەکۆشم و دەمەوێت پەکەکە لەو  لیستە دەربهێنرێت و عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت".

بوچەر: ناکرێت بزووتنەوەی پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە تیرۆر تاوانبار بکرێت

یەکێک لە لایەنگرانی کەمپینەکە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی 'رێکخستنە تیرۆریستییەکان' فلۆرین بوچەرە. بوچەر سەرسامی خۆی بە دیموکراسیی ڕاستەوخۆ و ئازادیپارێزیی ژنان و ژینگە لە ڕۆژئاوا دەربڕی.

بوچەر ئاماژەی بەوەدا، لەو کاتەوە ئاگادار و ئاشنای تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژئاوا بووە، پشتیوانیی لە خەباتی کورد کردووە و ڕایگەیاند، هەموو فاکتەر و ئارگۆمێنتەکان بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" زۆر بەجێ و بەهێزن و وتی: پێویستە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حیزبە سیاسییەکان پشتیوانی لەو کەمپەینە بکەن.

بوچەر ڕاشیگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ لە سویسرا لە چالاکیی کامپی پەنابەرانی مۆریۆ بە خەباتی گەلی کورد ئاشنا بووە و ئەوەشی ڕایگەیاند، لەو کاتەدا لە سایەی ئەو چالاکوانانەى لە رۆژئاواوە هاتبوون، سەرسام بووم بە خەباتی گەلی کورد لە دژی زمانی دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانیان لە دژی داعش.

 بوچەر لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتیشی، "ئەوەی سەرەتا سەرنجی ڕاکێشام پرۆژەی سەرلەنوێ سەوزکردنی ڕۆژئاوا (Make Rojava Green Again) بوو. لە ساڵی ٢٠٢١دا ئێمە لە سویسرا لەگەڵ بزووتنەوەکانی بواری کەش و هەوا و ژینەگە لەسەر مۆدێلی ژینگەیی ڕۆژئاوا پانێلێکمان ساز کرد.

کاتێک زانیم ئەو مۆدێلە ژینگەییە لەلایەن شەڕڤانانی کوردەوە دامەزراوە و ئەو شەڕڤانانە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە شەنگال لە دژی داعش شەڕیان کردووە و لە دژی کۆمەڵکوژییەکە وەستانەتەوە، ئیدی ئەو کاتە زیاتر سەرنجم چووە سەر گەلی کورد. لە سایەی تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی چەتەکانی داعش ئاشتی و سەقامگیری بەدیهات. تەنها ئەو ڕاستییە بەسە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر".

ژ.ت