ناڤ-به‌ل بۆ به‌شداری له‌ پیرۆزبایی نه‌ورۆز بانگه‌وازی بڵاوكرده‌وه‌

ناڤ-به‌ل به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ٢٦ی ئادار بنگه‌وازی بڵاوكرده‌وه‌.

كوردانی دانیشتووی به‌لجیكا له‌ ٢٦ی ئاداردا نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن. به‌ئاماده‌كاری و رێكخستنی ناڤ-به‌ل نه‌ورۆز له‌ Houvelhofpark 3010 Kesel-Lo پیرۆز ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوی ناڤ-به‌ل دا ئه‌م بابه‌تانه‌ خراونه‌ته‌ڕوو:

"نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كورد له‌سه‌رووی جه‌ژنێكه‌وه‌ خاوه‌نی پیرۆزییه‌. له‌ كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه‌ تا ئێستا بووه‌ته‌ لوتكه‌ی ئازادی و به‌رخودان. نه‌ورۆز وه‌ك خۆنوێكردنه‌وه‌ی سروشت، بۆ هه‌موو گه‌لێك به‌ واتای بیری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی هه‌سته‌كان دێت.

گه‌لی كورد وێڕای گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رامبه‌ر به‌ زوحاكی سته‌مكار سه‌رهه‌ڵدانیان كرد و هه‌موو كات به‌ به‌رخودان پێشوازیان له‌ نه‌ورۆز كردووه‌. له‌و كاته‌ی كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵوم دۆغان مه‌شخه‌ڵی هه‌ڵكردووه‌ و تائێستا نه‌ورۆز بۆ گه‌له‌كه‌مان بووه‌ته‌ ئازادی و سه‌رهه‌ڵدان. گه‌لی كورد له‌ هه‌موو نه‌ورۆزێكدا سه‌رده‌مێكی تێكۆشانی ده‌ستپێكردووه‌. نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ له‌ ئێستاوه‌ له‌ مێژوودا جێگه‌ی خۆی گرتووه‌. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌ واتای ساڵی ٥٠هه‌مینی تێكۆشانمانه‌. ئه‌و بانگه‌وازه‌ بۆ گه‌لی كورد بۆ ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێی تێكۆشانی دیموكراتیكه‌. له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتیه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می تێكۆشانی دیموكراتیك كه‌ كوردستان ئازاد ده‌كات، گه‌لی كورد تا مافه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، درێژه‌ به‌ تێكۆشان ده‌دات. له‌ نه‌ورۆزی ٢٠٢٢دا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ بژین، هه‌ستی پێبكه‌ین، خاوه‌نداری لێبكه‌ین و ئازادی بكه‌ین.

له‌ ٢٦ی ئاداردا له‌ لیوڤێن بۆ هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز ئێمه‌ گه‌له‌كه‌مان و دۆسته‌كانمان بانگهێشت ده‌كه‌ین".

هـ . ب