ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە بیلینزۆنای سویسرا کرایەوە

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە / NCDK) لە بیلینزۆنای پایتەختی کانتۆنی تیسنۆی سویسرا، کە کانتۆنێکی ئیتالی زمانن، کرایەوە.

لەم کانتۆنەدا کە زیاتر لە ٣٠٠ بنەماڵەى کوردی تێدایە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە هەوڵی کردنەوەی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دراوە، بەڵام  هەموو هەوڵەکان شکستیان هێنابوو.

لە بینای پارتی کرێکاران (POP) هەر یەک لە گروپی دۆستایەتی کوبا – سویسرا، ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانیی ئیکۆمیدیا و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی چیلی ئەلبا سویزا هەیە، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردیش لەو بینایەدا دەبێت و لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد هەم پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان کۆمەڵگەى کورد پتەوتر دکرێت و هەم دەبێتە ناوەندی دیپلۆماسیی کوردستانیان لەو کانتۆنەدا.

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بێلیزۆنا دوێنێ بە رێکخستنی مەراسیمێک کرایەوە.

ئیسماعیل کارداش هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (CDK-S) و ئەندامانی دیوانی هاوسەرۆکایەتی، ئامادەی مەراسیمەکە بوون و کردنەوەی ناوەندەکەیان پیرۆز کرد.

لە مەراسیمەکەدا بە ناوی دەزگا دۆستەکانیشەوە وتار پێشکەشکران و کۆبوونەوەکەش بە شایی و مۆسیقا کۆتایی هات.

ژ.ت