ناڕەزایەتی لە ستۆکۆڵم دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا

لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید، کۆمەڵکوژی داگیرکەری تورک شەرمەزاکرا، داوا کرا ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی ڕۆژئاوا پیادە بکرێت.

بەهۆی شەهیدکردنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و فورات توما، کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لە ٢٠ ی حوزەیران لە قامیشلۆ شەهیدکران، لە ستۆکۆڵم چالاکییەکی ناڕەزایەتی بەرفراوان بەڕێوەچوو.  

چالاکییەکە لە گۆڕەپانمی سێرگلێس تۆرگێت بە سەرپەرشتی مەجلیسی ژنانی ئامارا بەڕێوەچوو. ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و لافیتەکان بە دروشمی "دەستی خوێناویتان لەسەر کورد هەڵبگرن" بەرزکرایەوە.

ئاماژە بەوە کرا، ئەردۆگان و چەتەکانی تاوان دژی کورد ئەنجام دەدەن، گوتیان: "پێویستە هەموو ڕێکخراوە جیهانییەکان بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەم کردەوە دڕندانە و هەڵوێستیان هەبێت. دەوڵەتی تورک وەک داعش ژنان دەکاتە ئامانج. پێویستە دامەزراوە مرۆییەکان، بەتایبەت هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناوچەی دژە فڕین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بچەسپێنن".

چالاکییەکە نزیکەی کاتژمێرێک درێژەی کێشا و بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ڕۆژئاوا بپارێزن" و "ئەردۆگان وەک داعشە" چالاکییەکە کۆتایی هات.