نەبەدەهە لەدژی بارەگایەکی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا

بزوتنەوەی شۆڕشگیری یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە)، لە ئەستەنبوڵ لەدژی هەیکەلی بارەگایەکی پۆلیس (کالەکول) چالاکی ئەنجامدا.

ئەندامانی تیمی ئۆرهان یڵمازکایای نەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "رۆژی ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ لە چواریانی مستەفا کەمالی ناوچەی ئەیوب سوڵتانی ئەستەنبوڵ، بە ئاگر چالاکی لە بەرانبەر هەیکەلی بارەگایەکی پۆلیس چالاکیمان ئەنجامداوە. بەشێک لە هەیکەلی بارەگاکە بەهۆی سووتانی بە کەڵکی بەکارهێنان نەماوە."

ف.ق