نەبەدەهە یەکەمین کۆنفڕانسی ئەوروپای ئەنجامدا

نەبەدەهە ئەوروپا کە یەکەمین کۆنفڕانسی خۆیدا داوای لە هێزە دیموکراتەکان کرد کە لەدژی فاشیزم و ئیمپریالیزم لە دەوری تەڤگەرەکانیان کۆببنەوە.

نەبەدەهە ئەوروپا لە ١٧ – ١٨ی تشرینی یەکەمدا یەکەمین کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا. نەبەدەهە ئەوروپا ئانجامنامەی کۆنفڕانسەکەی ئاشکرا کرد و باسی لە چالاکیەکانی داهاتووی کرد.

ئەندامانی، پەکەکە، مەلەکەپە، مەکەپە، تەکەپە / مەلە، تەئیکەبە، دەکەپە، تەکەئەپە / لێنینیست لە ئەوروپا بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.

کۆنفڕانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و باسی خەباتی کۆمیتەی نەبەدەهە و کەبەدەهە لە ئەوروپا کرد.

لە کۆنفڕانسەکەدا ئەم بڕیارانە دران:

"پێویستە هەموو کۆمیتەکان بەپێی بڕیاری کۆنفرانسەکە بجووڵێنەوە، لەناو کاروخەباتی گشتیدا خەباتی کەبەدەهە ئەنجام دەدرێن، لە ناوچە گونجاوەکان کۆمیتە هەرێمیەکانی نەبەدەهە دروست دەکرێن، کاری بانگەشە سەرلەنوێ ڕێکدەخرێنەوە، کاروچالاکی گەنجانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتوو دەستپێدەکەن و بەرەیەکی دژەفاشیست دروست دەکرێت.

لە کۆنفڕانسەکەدا باسی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ١٩ی کانونی دووەم کۆمەڵکوژی زیندانەکان، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و مەڕاش کرا و تەئکیدکرایەوە کە پێویستە کاری کۆنترگەریلاکانی میت لە ئەوروپا تەشهیر بکرێن.

لە کۆنفڕانسەکەدا بانگەوازی ئاڕاستەی هێزە دیموکراتەکان، کرێکار و ڕەنجدەران و ژنان کرا کە لەدژی فاشیزم و ئیپریالیزم لە دەوری نەبەدەهە کۆببنەوە.

ف.ق