نۆبەتی دادپەروەری بەردەوامە: کۆتایی بە گۆشەگیریەکان دەهێندرێت، کۆمەڵگا هەناسەیەک هەڵدەمژێت

لە دژی گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی نۆبەتی دادپەروەری لە ئامەد، وان، ئەدەنە و مێرسین دەستیپێکرد، لە چوارەم ڕۆژی خۆیدایە. لە چالاکییەکاندا وترا: "ئەگەر کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت کۆمەڵگا هەناسە هەڵدەمژێت".

لە ئامەد، "نۆبەتی دادپەروەری" بە دروشمی "بۆ دادپەروەری با گۆشەگیری تێکبشکێنین، بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی با ببین بە دەنگی زیندانەکان" لەلایەن کۆمەڵەی یارمەتیدانی بنەماڵەی زیندانییان (توئایدەر)ـەوە دەستپێکرا، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) چالاکییەکە لە ٤ـەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە. گروپی دووەم چالاکییەکە بەشداری چالاکییەکە بوون و بەرپرسیارەتی چالاکییەکەیان لە ئەستۆگرت. هەروەها پەرلەمانتارانی هەدەپ ئەدالەت کایا و جەیلان ئاکچا سەردانی چالاکوانانیان کرد.

تولین ئایداس چالاکوانی تەژەئا لێدوانێکی دا و سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریەکانی سەرعەبدوڵڵا ئۆجالان و تەواوی زیندانەکان و دەستنیشان کرد کە، سیاسەتی گۆشەگیری سیاسەتێکە لەبەرامبەر هەموو گەلی کوردا بەڕێوەدەبرێت. تولین ئایداس وتی: "ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت".

پەرلەمانتاری هەدەپ جەیلان ئاکچا وتی: "ئەو هاوڕێیانەمان کە زیندانی کراون کەرامەتی ئێمەن. تێکۆشانی ئەوان تێکۆشانی ئێمەیە. تا ئەو کاتەی کە کۆتایی بە گۆشەگیریەکان دەهێندرێت بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان".

چالاکییەکە لە لایەن کەسوکاری زیندانیان لە مێرسین، ئەدەنە و وان بە هەڵهەڵە، چەپلە و گۆرانی کوردی بە جۆش و خرۆش بەردەوامە.