نه‌ورۆز له مالمۆ و گۆتێبۆرگ به جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز كرا
كوردستانیان له شاره‌كانی مالمۆ و كۆتێبۆرگی سوید، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیان به جۆش و به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری پیرۆز كرد. له مه‌راسیمه‌كه‌دا سڵاو له هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی كرا.
كوردستانیان له شاره‌كانی مالمۆ و كۆتێبۆرگی سوید، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیان به جۆش و به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری پیرۆز كرد. له مه‌راسیمه‌كه‌دا سڵاو له هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی كرا.
به‌پێشه‌نگایه‌تی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له سوید (هه‌رێمی سكانێ) له هه‌رێمه‌كانی مالمۆ و گۆتێبۆرگی سوید جه‌ژنی نه‌ورۆز به جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز كرا.
پیرۆزبایی له مالمۆ له ٢٦ی ئادار، پیرۆزبایی له گۆتێبۆرگ له ٢٧ی ئادار به‌ڕێوه‌چوو.
له هه‌ردوو پیرۆزباییه‌كه‌دا وێڕای په‌یامه‌كانی پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كان، په‌یامی هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه جه‌میل بایك به شێوه‌ی ڤیدیۆیی نمایش كران.
نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی پارتی چه‌پی سویدیش له ئاهه‌نگه‌كاندا نه‌ورۆزیان له گه‌لی كورد پیرۆز كرد.
نوێنه‌رانی پارتی چه‌پ باسیان له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانی كورد و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌یه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان.
به‌شداربووانی پیرۆزباییه‌كه به جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئاماده‌بوون و به‌و جۆره نه‌ورۆزیان رازانده‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین هونه‌رمه‌ند: فه‌ریبورز كه‌ره‌می، یه‌لدا عه‌باسی، شیار و دژوار، گروپی گۆڤه‌ندی كچانی عه‌فرین و هۆزان فیغان هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش كرد.
پیرۆزباییه‌كان له‌به‌ر گۆرانی هونه‌رمه‌ندان و به گێڕانی گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێ تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوون.
هـ . ب