نورسەل ئایدۆغان: چەپە سەوزەکان تاکە ڕێگەیە

نورسەل ئایدۆغان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە رایگەیاند، پارتی چەپە سەوزەکان تاکە رێگەیە بۆ رزگاربوون لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە.

ئایدۆغان ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکان لە مێژووی سیاسی تورکیادا و وتی، "هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ گەلانی تورکیا و سەرکوتکراوان دەبێتە هەڵبژاردنی ڕزگاری لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە."

 ئایدۆغان وتی، "بە ناوی هەدەپەوە پشتیوانی لە پارتی چەپە سەوزەکان دەکەین و ئێمە ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی گەلانی تورکیا زۆر بە گرنگ دەزانین. ئەمە بۆ گەلانی تورکیا بە هەڵبژاردنی دیاریکردنی چارەنووسی دەزانین. بۆیە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە گەلانی تورکیا، گەلی کورد، بیر و باوەڕە جیاوازەکان و کولتورە جیاوازەکان تورکیایەکی تریان پێ باشترە یان نا؟. ئایا گەل دوای ١٤ی ئایار دەرگای دیموکراسی دەکاتەوە و ئێمە لە تورکیایەکی نوێدا بە هیوا و گەشبینییەوە دەژین؟ یان ئایا ئێمە لە ژێر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەدا دەمێنینەوە؟ بێگومان ئێمە لەو بڕوایەداین گەلانی تورکیا پێیان باشترە دیموکراسی هەڵبژێرن، بە دڵنیاییەوە ئەوەش لە ڕووی ماف و ئازادی و مافەکانی مرۆڤەوە دەکەن. ئەوان هەڵبژاردنی خۆیان دەکەن بۆ ڕزگاربوون لە ئاکەپە، کە لەو ڕۆژەوەی لە دەسەڵاتدایە کێشەی کوردی چارەسەر نەکردووە و ڕانتخۆریی پێوە دەکات.

بۆیە ئێمە دەڵێین، پارتی چەپە سەوزەکان. ئێمە بۆ داهاتووی تورکیا دروشمێکی سەرنجڕاکێشمان هەیە: چەپە سەوزەکان تاکە ڕێگایە. بۆ ئەوەش گرنگە هەموو دەنگدەرانی تورکیا، چ لە وڵات یان لە دەرەوەی وڵات دەنگ بە پارتی چەپە سەوزەکان بدەن".

ژ.ت