نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ڤییەنا پیرۆزکرا

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا نەورۆز بە حەماسەتێکی زۆرەوە پیرۆزکرا.

ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەورۆز لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە نەمسا (FEYKOM) ڕێکخرا و لە کاتژمێر ١٤:٠٠ ەوە دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەردەوام بوو.

لە سەرەتای ئاهەنگی نەورۆزدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەچوو.

دواتر باس لە مێژووی نەورۆز کرا. جومعە تاک سیاسەتمەداری کورد دوای پیرۆزکردنی نەورۆز تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی تووند و قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

تاک وتی، هەتا ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر نەکرێت ئازادیی گەلی کوردستانیش بەدی نایەت و داوای زیادکردن و بەهێزکردنی تێکۆشانی کرد.

هەروەها هەر یەک لە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی نەمسا دکتۆر هارالد ترۆچ، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی سەوز نیکی کونرات، بە ناوی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی نەمساوە ئەحمەد زیرێک بەشداری ئاهەنگەکە بوون و جەژنی نەورۆزیان لە گەلی کورد پیرۆزکرد.

هەزاران کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون و دروشمیان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و یەکێتی نەتەوەیی کورد دەوتەوە.

لە ئاهەنگەکەدا، پەیامێکی ڤیدیۆیی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک نمایشکرا.

هەروەها فیلمێکی وێنەیی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نمایشکرا.

لە ئاهەنگەکەدا گروپی ڕۆژاڤا، بەسەر شاهین، ئایشە شەفەقی، سەیدا پەرینچەک، شانۆیی پۆتامیا و گروپی سەما و گۆڤەندی منداڵانی ڕۆژاڤا چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان نمایشکرد.

ژ.ت