نەورۆز لە ڤییەنا و بۆردیۆ پیرۆزکرا

نەورۆز لە شاری ڤییەنایی پایتەختی نەمسا و شاری بۆردیۆی فەرەنسا پیرۆزکرا.

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا نەورۆز بە پێشەنگایەتیی (فەیکۆم) پیرۆزکرا. کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە گاسۆمەتر کۆبوونەوە و بە جۆش  خرۆشێکی زۆرەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە چالاکییەکەدا سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە ڕایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی کار بۆ ڕووخاندنی سیستمی فاشیست دەکەن. دوای تەواوبوونی وتەکانی دیجلە، نوێنەری هەدەپە لە ئەڵمانیا لەیلا ئیمرەت و نوێنەری یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان ئەحمەد زیرەک وتەیان پێشکەش کرد.

هەر لە پیرۆزباییەکەدا ئەرنست وۆلەر سەرۆکی پەرلەمانی ڤییەنا وتی، پشتگیری لە کوردستانیان دەکات. هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد هارالد ترۆچ وتی: "کاتێک لە هەولێر، ڕۆژئاوا، ئامەد و ئێران دەڵێم دیموکراسی و ئازادی پێکەوە، بێگومان ئەوە بە مانای ڕووخانی دیکتاتۆریی ئەردۆغانە".

لە پیرۆزباییەکەدا هونەرمەدان شڤان پەروەر، شەهریبانا کورد، دیلان تۆپ، شیار مونزور و گروپی دەم چوون سەر تەختە و هونەرەکەی خۆیان پێشکەشکرد و کوردستانیان بە دەم ئەو گۆرانیانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.

بۆردیۆ

نەورۆز لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا بە ڕێکخستنی چالاکییەک پیرۆزکرا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتال بە تەلەفۆن وتەیەکی پیشکەشی بەشداربووان کرد و ڕایگەیاند، کات کاتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەوەشی وت،  هەڵبژاردنەکان دەبێتە هەڵبژاردنی نەورۆز.

لە پیرۆزباییەکەدا هونەرمەدان ئاگرین ئازاد، زیلان نار، دەنیز ئەسمەر و هونەرمەندانی ناوچەکە هونەرەکەیان پێشکەشکرد. هەروەها بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.

ژ.ت