لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی یاسای سەدە، سەبارەت بە لیژنەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) کە سەردانی زیندانەکانی تورکیای کردووە بەڵام سەردانی موەکیلەکەیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ـیان لە زیندانی ئیمرالی نەکردووە کە بۆ ماوەی ٣٥ مانگە هیچ زانیاریەک لەسەر ژیانی نازانرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شاندی سی پی تی نەچوونەتە ئیمرالی و تەنیا ئەم زانیاریانەیان سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمرالی ڕاگەیاندووە: "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی سەبارەت بە پەیوەندیی ئەو زیندانیانەی لە زیندانی ئەمنی باڵای جۆری F ی ئیمرالی و چەند پرسێکی دیکە وتو وێژی لەسەر کراوە."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا وتراوە: "وەک دەرکەوتووە، شاندی سی پی تی ماوەیەکی زۆرە لە تورکیان بەڵام سەردانی زیندانی دوورگەی ئیمرالییان نەکردووە و لەگەڵ موەکیلەکانمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، و بەڕێزان وەیسی ئاکتاش، حامیلی یڵدرم و عومەر خەیری کۆنار چاوپێکەوتنیان ئەنجام نەداوە، کە بۆ ماوەی ٣٥ مانگە ڕێگە نەدراوە چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بکرێت.
ئەم شێوازەی سی پی تی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە لەگەڵ ئەرکی خۆیدا ناگونجێ. سزای دیسپلینیی نایاسایی و گۆشەگیرکردنی دەرەوەی یاسای دادوەری بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن دادگاکانی جێبەجێکردنەوە دەسەپێندرێت. جگە لەوەش مەرجەکانی سزادان و "رێکارەکانی دادوەری" بەڕووی لێکۆڵینەوە و چاودێری پارێزەراندا داخراوە. مافی بەرگری لە ئیمرالی بە تەواوی پشت گوێ خراوە، پێش هەموو شتێک ماوەی سێ ساڵە دیداری پارێزەران و بنەماڵەکان، چاوپێکەوتنی موەکیلەکانمان لەگەڵ جیهانی دەرەوە بە تەواوی ڕاگیراوە. پارێزەران ناتوانن هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و مانەوەیان موەکیلەکانیان بەدەست بهێنن. سەرەڕای ئەم دۆخە، سی پی تی تەنیا لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ دەسەڵاتدا ئەو بابەتەی باس کردووە. ئێمە ئەم نزیکایەتییە قبوڵ ناکەین.
لیژنەی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە بتوانن "بەپەلە لەگەڵ پارێزەرەکانیان چاوپێکەوتن بکەن" ماوەی ساڵ و نیوێکە تورکیا ئەم بڕیارە کردارییەی جێبەجێ نەکردووە. سەرەڕای ئەمەش پرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە شێوەیەکی سنووردار باس کراوە و سیاسەتە بەرژوەندخوازانەکانی دەوڵەت و دەسەڵات پشتگوێ خراوە. بەڵام سزا قورس و مەرجەکانی قورسەکان و بێ زانیاری هێشتنەوە گوشەگیری ڕەها لە ئیمرالیە کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان و نامرۆڤانەیە و دوورە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان. بەڵام بە پێچەوانەوە قەدەغەکردن و ئەشکەنجەدان تا دێت زیاتر بووە.
لە ماوەی مانگەکانی تشرینی دووەم-کانوونی دووەم، لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤دا، داواکاری و زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە بەڕێز ئۆجالان و ئیمرالی بە سی پی تی ڕاگەیاندراوە. تەنانەت کاتێک شاندەکە لە تورکیا بوو، ئاگاداری پێشهاتەکانی ڕۆژانە بوو، ڕاپۆرتی کۆبوونەوەکانی ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ماوە بڵاو بکرێتەوە، دوای ئەو بەروارە بوومەلەرزە ڕوویدا و بارودۆخ خراپتر بوو، پێویست بە چاودێری و لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ بوو لە ئیمرالی. بەڵام پێش ئەوەی سەردانێک بکرێت شاندەکە گەڕانەوە. هەروەها ئەم دۆخە نیگەرانی لە بەردەوامی دۆخی ئەشکەنجە و هەلومەرجی دەرەوەی یاسایی و ئەخلاقی لە ئیمرالی زیاد کرد.
لە بارودۆخی ئێستادا سی پی تی هیچ کام لە چاوەڕوانی و داواکارییەکانی ئێمەی لەبەرچاو نەگرت و دەوڵەتیش هیچ هەنگاوێکی بۆ باشترکردنی دۆخی ئێستا نەناوە. بۆیە پێویستە دەستبەجێ سی پی تی زانیاری وبۆچوونەکانی خۆی بۆ گەل باس بکات. نابێت سی پی تی بە پێی بۆچوونی دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات، بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە، گۆشەگیریی و ئەشکەنجەدانە بێت و بنەماڵەکان و پارێزەران بتوانن سەردانی ئیمرالی بکەن. دەبێت سی پی تی ڕەۆڵی خۆی چالاکانە بەڕێوە ببات."