نوسینگەی یاسایی ئەسرین: دەبێت ئەشکەنجەی نێو ئیمراڵی کۆتایی بێت

نوسینگەی یاسایی ئەسرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "پێویستە نەبوونی زانیاری و ئەشکەنجە کۆتایی بێت".

بەڕێوەبەری کەناڵی "TELE1" مەردان یانارداغ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەشداریکرد و هەڵسەنگاندنی کرد بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هێشتاش مشتومڕەکان دەربارەی گۆشەگیری بەردەوامە.

نوسینگەی یاسایی ئەسرین ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر یانارداغ دەستیپێکردووە، چونگە گوتی: "گۆشەگیری سەر ئۆجالان نایاساییە، پێویستە کۆتایی بێت، ناتوانێت چاوی بکەوێت بە بنەماڵە و پارێزەران، ئاخۆ سیستەمی وەها ڕێی تێ دەچێت؟".

نوسینگەکە دەڵێت: "لە بنەڕەتدا، دەبێت لێکۆڵینەوە لە سیستەمی گۆشەگیری و ڕابەرانی ئەم سیستەمە بکرێت". ئاماژە بەوە کراوە، یەم گۆشەگیرییە ناڕەوایە و بێبەشکردنی بەندکراوانە لە مافی سرووشتی خۆیان، هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەندکراوانی تر ئیمراڵی نییە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"نکۆڵی لە ماف و ئازادییەکان لە ئیمراڵی، جۆرێکە لە ئەشکەنجە. سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، ٢٧ مانگە زانیاری دەربارەی بەڕێز ئۆجالان و بەندکراوانی تری ئیمراڵی نییە، تەواو لە جیهانی دەرەوە دابڕێنراون، هیچ زانیارییەکمان نییە دەربارەی تەندروستی و ڕەوشیان لە زیندان، ئەمە قۆناغێکی سەختە لە ئیمراڵی، بێگومان ئەمە هەڵە و ناڕاستە.

دووبارە دەبێت بزانرێت هێرش بۆ سەر مافی موەکیلەکانمان دابڕاو نییە لەم سیاسەتانە، پێچەوانەی ئەو کەشواهەوایەی پێویستە زاڵ بکرێت. پێشتر ملیۆنان کەس ڕایانگەیاند بەڕێز ئۆجالان نوێنەرایەتی ئازادی و دیموکراسی دەکات، لە ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس ئیمزایان کۆکردەوە و دایانە پەرلەمان بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان. لە ساڵی ٢٠١٣ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس، ئیمزایان پێشکەشی پەرلەمانی ئەوروپی کرد بۆ هەمان مەبەست.

دژی ئەم دۆخەی ئیمراڵی، ساڵی ٢٠٢٢ داوایەکمان ڕەوانە کرد بۆ کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجامدا، کۆمیتەکە لە ٦ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بڕیارێکی بۆ حکومەت ڕاگەیاند. لە بڕیارەکەدا هاتووە: "پێویستە بەبێ ئاستەنگ پارێزەرەکانی ببینێت"، هەرچەن حکومەت ناچارە گوێڕایەڵی ئەم بڕیارە نێودەوڵەتییە بێت، بەڵام دەبینین پشتگوێی دەخات. بەڵکو بەپێچەوانەوە پێشێلکاری و ئەشکەنجەی ئەنجامداوە. داوا لە حکومەت و وەزارەتی داد دەکەین، بەگوێرەی ڕێکارەکانی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کاربکەن، نەبوونی زانیاری و ئەشکەنجە کۆتایی بێت".