ئولوکجو، کە هێزی میلیشیایی ئاکەپە – مەهەپەیە بەهۆی بەشدارییان لە چەند کاری توندوتیژانەدا و هێرش و گەلەکۆمەکییان لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە دیژۆنی فەرەنسا بۆ سەر ئەرمەنییەکان، لەلایەن بەرپرسانی پاریسەوە قەدەغە کران.
هەروەها لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا حیزبەکانی یەکێتیی مەسیحییان (سی دی یو / سی ئێس یو - CDU/CSU)، کە لە ئەڵمانیا پێکهێنەری حکومەتن و حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا (SPD)، پارتی سەوز و حیزبی ئازادیی دیموکراسی (FDP) بۆ قەدەغەکردنی ئولوکجو پرۆژە پێشنیازیکیان لە پەرلەمانی ئەڵمانیادا پەسەند کردبوو.
سەرباری ئەو رێوشوێنانە لە دژی فاشیزمی تورک، لەم رۆژانەی دوایدا فاشیستەکانی تورک ژمارەیەکی زۆر نامەى هەڕەشەیان بۆ ئەرمەنیانی دانیشتوی ئەڵمانیا ناردووە.
رۆژنامەى دی ڤێڵیتی ئەڵمانی لەوبارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، لەم رۆژانەى رابردوودا زۆرترین نامەى هەڕەشەی کوشتن لە هانو، ئۆسنابروک و هامبورگ بۆ ئەرمەنیانی ئەڵمانیا دەنێردرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە ناردنی نامەى هەڕەشەى کوشتن بە تایبەتی لە دوای شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا زۆر زیادیکردووە.
ژ.ت