پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا: پێویستە کۆمەڵکوژیی خەلیفان ڕوون بکرێتەوە

پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا ڕایانگەیاند، پێویستە کۆمەڵکوژییەکانی خەلیفان ڕوون بکرێنەوە و هەڵوێستی هاوبەش لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بگردرێتەبەر.

پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەسەر هێرشەکەی خەلیفان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی سەرەکی بە دەربڕینی ناڕەزایی لە سیاسەتی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و دەوڵەتانی دیکەی داگیرکەری کوردستان بەدی دێت.

هەموومان دەزانین دەوڵەتی تورک خەونی نوێی عوسمانی دەبینێت و دەیەوێت لە حەلەبەوە هەتا موسڵ و کەرکوک و بە تەواوی خاکی کوردستان داگیر بکات و دەستی بەسەردا بگرێت، کە بە سنووری میساقی - میلی ناویدەبەن،  بەکورتییەکەی دەوڵەتی تورک پیسترین ڕێگاکان بۆ داگیرکردنەوەی هەموو کوردستان بەرەو پێش دەبات.

لەم ڕوانگەیەوە پێویستە گەل و هەموو لایەنەکانی کوردستان پێگەی خۆیان بۆ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان پەرە پێبدەن، ئەمە هەم ئەرکێکی نەتەوەییە و هەم تاکە ڕێگایە بۆ پاراستنی کوردستان.

بۆیە بەرخۆدانی گەریلا لە زاپ و مەتینا بەرخۆدانێکی نەتەوەییە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی کوردستان و بۆ پاراستنی دەستکەوت و داهاتووی گەلی کوردە. چونکا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەک هەر هێرش دەکاتە سەر گەریلاکان، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەموو بەها و دەستکەوتەکانی کورد. هەموو کەس، ڕێکخراو و حزبێکی کوردستان بە پشتیوانی خاوەنداریکردن و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە باشوور و ڕۆژئاوا و تێکۆشانی ئازادی لە پارچەکانی دیکە گارانتی و مسۆگەر دەکات. پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە نیگەرانی ئێمەی وەک ڕێکخراو و لایەنی کوردی لە ئەوروپا دروستکردووە. ئەم پێشکەوتنانە زیان بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان دەگەیەنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک گەریلاکانی ئازادی سەرکەوتنێکی گەورە لە دژی ئەو پیلانە چەپەڵ و داگیرکەرانەی سوپای تورکی داگیرکەر بەدەست دەهێنن، لە ناوچە ناجەنگییەکانی باشووری کوردستان هێرش دەکرێتە سەر گەریلاکانی ئازادی، وەک یەکەم هێرش لە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١ و دووەم هێرش لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ و ئێستا سێیەم هێرش لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا. لە هەر سێ هێرشەکەدا، تا ئێستا بە گشتی ١٢ گەریلای ئازادی شەهید بوون. ئەم سێ ڕووداوەش چاوەڕوانی ڕوونی و لێکۆڵینەوەیەکی جدین.

ئێمە پشتیوانی لە بانگەوازی هەپەگە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو ڕووداوە دەکەین، کە تێیدا هاتووە سێ گەریلای تیمی گەریلاکان لە دۆڵی بالیسان لەلایەن فڕؤکە چاودێرییەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر و شەهید بوون و ٢ گەریلای تریش برینداربوون. هێزەکانی پارتی (پەدەکە) لە دوای هێرشی فڕۆکەکان دەستتێوەردانیان لە شوێنی ڕووداوەکەدا کردووە و بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان دەنگی تەقە و چەک بیستراوە. هەندێک لە راگەیاندنەکانیش بڵاویانکردەوە، دوو گەریلای بریندار لەلایەن پارتی (پەدەکە)ەوە دەستگیرکراون و براون بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها داواکاریی سەرەکیمان ئەوەیە، کە ڕووداوەکە ڕوون بکرێتەوە و گەریلا بریندارەکان، کە دەستگیرکراون ڕادەستی یەکەکانیان بکرێن.

دیارە لە هەر سێ هێرشەکەدا لە هەرێمەکەوە زانیاری بە دوژمن دراوە. ڕوونکردنەوەی ئەم ڕووداوە ئەرکی حاکمانی هەرێم و هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەی پارتی (پەدەکەیە)یە. هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تەنها بە تێکۆشانی هاوبەش و هاودەنگیی هەموو هێزە کوردستانییەکان پوچەڵ دەکرێتەوە. ئەمە ئەرکێکی نیشتیمانیی هاوبەشە. لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی دەکەینەوە، کە ئیدانەی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین، کە زانیاری و هاوکاری بۆ دوژمن دابین دەکەن و داوای کۆتایی هێنان بەو کار و هاوکارییانە دەکەین.

ئێمە وەک ڕێکخراو و لایەنە کوردییەکانی ئەوروپا پێمانوایە دەبێت لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکرێت و ڕوون بکرێتەوە. هەروەها دەستبەجێی ئەو دوو گەریلا بریندارە ڕأدەستی یەکەکانیان بکرێتەوە، ئەوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیالۆگی نێوان کورد و پوچەڵکردنەوەی سیاسەتە پیسەکانی دەوڵەتی تورک. ئەگەر ئەمە ڕوونەدا ئەوا زیان بە دەستکەوتەکانی کوردستان دەگەیەنێت و زەمینە خۆش دەکات بۆ کۆمەڵکوژی و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کوردستان.

ئێمە وەک ئەم پارت و ڕێکخراوە کوردیانە، لە خوارەوە ئیمزایان کردووە، بانگەوازمان بۆ هەموو گەل و لایەنەکانی کوردستانیەکان ئەوەیە، کە بەرامبەر بە سیاسەتە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان ،بە ڕۆحی یەکێتیی نەتەوەیی، لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کوردستان دا بەرەنگاری و بەرخودان بەرزبکەینەوە.

لیستی ئەو پارت و دامەزراوانەی ئیمزایان کردووە

١ - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)

٢ - بزووتنەوەى گۆڕان

٣ - کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)

٤ - بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)

٥ - حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان

٦ – کۆنگرەی ستار (رێکخستنی ژنانی رۆژئاوا، باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا)

٧ - حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان

٧ - پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)

٨ -  تەڤگەرى ئازادی

٩ - پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)

١٠ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)

١١ - پارتی چەپی کورد لە سوریا

١٢ - بزووتنەوەى نۆژەنی کوردستانی – سوریا

١٣ - پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)

١٤ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)

١٥ - پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا

١٦ - پارتی رێککەوتنی کورد لە سوریا

١٧ - پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا

١٨ - پارتی کەسکی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا

١٩ - پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا

٢٠ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا

٢١ - پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)

٢٢ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)

٢٣ - تەڤگەری کاوە

٢٤ - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)

٢٥ - یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان

٢٦ - کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

٢٧ - کۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

٢٨ - پلاتفۆرمی هۆرام

٢٩ - پلاتفۆرمی زاگرۆس

٣٠ - پلاتفۆرمی یارسان

٣١ - یاری کورد

٣٢ – پارتی دیموکرات و پێشکەوتویت کوردی لە سوریا

٣٣ - بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)

٣٤ -  کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی

٣٥ -  فیدراسیۆنی عەلەوییەکانى کوردستان (فەدا)

٣٦ - فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)

٣٧ - ناوەندی کوردی لە بەرلین

٣٨ - کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)

٣٩ - ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

٤٠ - ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل

٤١ -  ئەنجوومەنى شەنگال لە دەرەوەى وڵات (مەشەدە)

٤٢ -  یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

٤٣ -  یەکێتیی ئێزدییانى سوریا (یەئەسە)

٤٤ -  ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین

٤٥ -  چەتری ئەنجومەنەکانى ژنانی ئێزدی

٤٦ - ئەنجومەنى ئەڵمانی – کوردی ئی . ڤی لە درسدن

٤٧ -  کۆنگرەى گەلی میزۆپۆتامیا

٤٨ -  پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا

٤٩ -  کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان

٥٠ – کۆمەڵەى کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان

٥١ – پارتی ڕۆژ

ژ.ت