مافی نزیکەی سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس هەیە لە دەروەری وڵات دەنگ بدەن. دەنگدان لە ٧٣ وڵات و ٥٢ هەرێمەکان ئەنجام دەدرێت. لە ئەڵمانیا، فەڕەسنا، دانیمارک، هۆڵەندا و لوکسمبورگ دەنگدان لە نۆیەمین رۆژدا بەردەوام دەبێت. لە سویسرا، ئەەمریکا، ئوستوڕالیا، بەلجیکا، بەریتانیا، نەرویچ، یونان و کەنەدا پرۆسەی دەنگدان کە لە ٢٩ی نیسانەوە دەستی پێکردبوو، لە حەوتەمین رۆژدا بەردەوام دەبێت. لە چیک، ئیسرائیل، ئیتاڵیا، پۆڵۆنیا و رۆمانیا دەنگدان لە دووەمین رۆژدا بەردەوامە.
بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژارردنەکدا، لە چوارچێوەی دەنگدانی دەرەوەی وڵات و دەروازە سنوریەکاندا تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و ١٣٨ هەزار و ٧٤٣ کەس دەنگیانداوە.
دەنگدان لە دەرەوەی وڵات لە ٩ی ئایاردا کۆتایی دێت و تاوەکو ١٤ی ئایاریش لە دەروازە سنوریەکان بەردەوام دەبێت.
لە سویسرا ٣٠ هەزار و ٤٦ کەس دەنگیانداوە. کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پارتی چەپی سەوزی سویسرا بانگەوازی لە دەنگدەران کرد و وتی، " لە قۆناغێکدان کە بەرپرسیاری مێژووی گەورە دەکەوێتە سەر شانیان. لەبەرامبەر هێرشی گەورە بەرخۆدانمان کرد. دەنگی کوردستانیان و گەلی وڵاتپارێز و دۆستەکانمان دەبێتە شەپۆل و تسونامی. بانگەوازیمان ئەوەیە کە بچنە سەر سندەقەکانی دەنگدان و دیکتاتۆری هەڵبوەشێنن."
ف.ق