پارتی چەپی سەوز: با دژی کۆمەڵکوژی سێواس یەکبگرین

پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی سەوز دەربارەی کۆمەڵکوژی سێواس ڕاگەیاندراوێکی لە پەرلەمان خوێندەوە، دووپاتی کردەوە، دەوڵەتی تورک تاوانبارە لەم کۆمەڵکوژییە و گوتی: "پێویستە یەکبگرین و تێکۆشانی هاوبەش بکەین".

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، جەلال فورات، لە پەرلەمان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە دەربارەی کۆمەڵکوژی سێواس، دووپاتی کردەوە، دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی سێواس بۆ مەبەستی سیاسی بەکاردێنێت و نەهامەتی عەلەوییەکان بۆ هاندانی زیهنیەتی پاشڤەڕۆ دەخاتەکار.

"پێویستە یەکبگرین بۆ تێکۆشان"

فورات ئاماژەی بەوە کرد، کۆمەڵکوژییەکەی مادیماک درێژکراوەی کۆمەڵکوژی مەرەشە، گوتی: "لانیکەم لەپێناو کەمکردنەوەی ئازار بنەماڵەکان، پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی ڕاستەقینە. ئێمە وەک پارتی چەپی سەوز، لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەم کۆمەڵکوژیانە، هەوڵدەدەین بۆ یادگەی جڤاکی بە زیندوویی بهێڵینەوە، خۆمان بە ڕزگاربووی کۆمەڵکوژی دەناسێنین، دەبێت یەکبگرین و تێبکۆشین".