پارتی چەپی سەوز بەڵێنی سەرکەوتنی بە ئێلیح دا
شاندی بۆتانی پارتی چەپی سەوز لە ئێلیح لەگەڵ جەماوەر کۆبووەوە و بەڵێنی سەرکەوتنی پێدان.
شاندی بۆتانی پارتی چەپی سەوز لە ئێلیح لەگەڵ جەماوەر کۆبووەوە و بەڵێنی سەرکەوتنی پێدان.
لە چوارچێوەی گەشتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، شاندی پارتی چەپی سەوز چووە ناوچەی قوبینەی ئێلیح. شاندەکە لە هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک بەردان ئۆزتورک، هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و سەرۆکی گشتی پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران هاکان ئۆزتورک پێکهاتووە و لە دەروازەی قوبینێ پێشوازیان لێکرا و بە کاروانی ئۆتۆمبێل چوونە ناو ناوچەکە.
جەماوەر دروشمیان وتەوە و بەرەو نوسینگەی هەڵبژاردن چوون. دوای پێشکەش کردنی وتە نوسینگەکە کرایەوە و شاندەکەش بەرەو گەڕەکی باخچەلیەڤلەری ئێلیح چوون بەمەبەستی کردنەوەی نوسینگە و کۆبوونەوە لەگەڵ گەل.
'کورد پاشەکشەی بە سیاسەتی چەپەڵ کرد'
هاوسەرۆکی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز بەر لە کردنەوەی نوسینگەکە قسەی کرد و وتی: "کورد پاشەکشەی بە سیاسەتی چەپەڵ کردووە. ١٥ی ئایار ئێمە ئازادی کوردان و گەلانی تورکیا بەدەست دەهێنین. هەربۆیە لەگەڵ پارتی چەپی سەوز یەکمان گرتووە".
ئایدەنیز سەرنجی راکێشا بۆ سەر گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، "بەهۆی گۆشەگیری دژوارەوە دوو ساڵە کە هیچ هەواڵێکمان لە بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان نییە، ناکرێت مرۆڤ ئەوە قەبوڵ بکات".
'سەرکەوتنمان پێکەوەیە'
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن لە کۆتایدا قسەی کرد و وتی، هەڵبژاردنێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە و بە فرت و فێڵ دەیانەوێت مرۆڤ بێ بژاردە بکەن، بۆیە ئێمە بەدەوری پارتی چەپی سەوز یەکمان گرتووە سەردەکەوین".
هـ. ب