پارتی چەپی سەوز بەیاننامەی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد
پارتی چەپی سەوز بۆ ئاشکراکردنی بەیاننامەی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کۆبووە. هاوسەرۆکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار لە کۆبونەوەکەدا قسەیان کرد.
پارتی چەپی سەوز بۆ ئاشکراکردنی بەیاننامەی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کۆبووە. هاوسەرۆکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار لە کۆبونەوەکەدا قسەیان کرد.
پارتی دوارۆژی چەپی سەوز (پارتی چەپی سەوز) لە هۆتێلێک لە ئەنقەرە بۆ ئاشکراکرانی بەیاننامەی هەڵبژاردن کۆبووە. پارتی چەپی سەوز کە بە دروشمی " ئێمە لێرەین و پێکەوە دەیگۆڕین" و " دیسان ئێمە" بەشداری لە هەلبژاردندا دەکات، لە کۆبونەوەکەدا پانکارتی کوری و تورکی بە نووسینی " ئێمە لێرەین ئێمە دەیگۆڕین"، " دیسان ئێمە، دیسان سەرکەوتن"، ئێمە لەگەڵ رەنجدەراند ەیگۆڕین"، " دیسان کۆمەڵگا و دیسان ئازادی"، " دیسان گەنج، دیسان سەرکەوتن"، " سەبا ئاوملەردشی، رەیا ما" هەڵواسی. لە هۆڵەکەی بە لید لۆگۆی پارتی چەپی سەوز هەڵواسرا.
چیدەم کلچگون ئۆچار و ئیبراهیم ئاکن هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، ئەسەنگول دەمیر هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە)، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ساڵیحە یڵدز و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی هەریمەکان (دەبەپە)،
شاهین توموکلو هاوسەرۆکای پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە)، ئەلیف تۆرون ئونەرەن سەرۆکی گشتی پارتی شۆڕشگێران، کەزبان کۆنوکچو وتەبێژی سۆداپ، جاوید ئۆغور هاوسەرۆکی گشتی سەیەکەپە، پەریخان کۆجا و پەلین کاهیلئۆغوللاری ئەندامانی دەستەی تۆپ، ئەنجومەن ئاکدەنیز سەرۆکی ئەمەپ، سیاسەتمەداران ئەحمەد تورک و سری ساکیک، خەلیل زییا وەزیری پێشووی دەوڵەت و زۆر لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رۆشنبیران، نووسەران و رۆژنامەنووسان بەشداریان لە کۆبونەوەکە کرد.
هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە میدحاد سانجار و پەروین بوڵدان بەر لە ئاشکرکردنی بەیاننامەی هەڵبژاردن قسەیان کرد.
ف.ق