پارتی چەپی سەوز لەپێناو لەناوبردنی فاشیزمدا بانگەوازی راگەیاند
پارتی چەپی سەوز لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ٢٦ی ئاداری خۆیدا رایگەیاند "داوادەکەین کە گەلەکەمان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن، فاشیزم لەناو دەبەین و کۆماری دیموکراتیک دادەمەزرێنین".
پارتی چەپی سەوز لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ٢٦ی ئاداری خۆیدا رایگەیاند "داوادەکەین کە گەلەکەمان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن، فاشیزم لەناو دەبەین و کۆماری دیموکراتیک دادەمەزرێنین".
پارتی چەپی سەوز ئەنجامنامەی دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەی کە لە ٢٦ی ئادار بەڕێوەچوو، بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە: "ئێمە لەگەڵ پێکهاتەکانی هەدەپە کاردەکەین و لە ژێر چەتری ئەنجومەندا داکۆکی لەو داواکارییانە دەکەین".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "بندەستان، دیموکرات، شۆڕشگێڕان، عەلەوی، کورد، ژنان و گەنجان لەم وڵاتەدا دەرفەتێکی مێژووییان بۆ هەڵکەوتووە کە لەم رژێمە تاکڕەویە داگیرکەرە رزگاریان ببێت و بەرەو کۆماری دیموکراتیک هەنگاو بنێن. توانامان هەیە کە ئەو دەرفەتە بقۆزینەوە و بەکاریدەهێنین".
ئێمە لەگەڵ پێکهاتەکانی هەدەپەدا کار دەکەین
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"پارتی چەپی سەوز لە بەرامبەر هەڕەشەکانی سەر هەدەپە بێ دوودڵی ئەرکی خۆی بۆ یەکێتی شۆڕشگێریی-دیموکراتیک جێبەجێ دەکات، بەر لە ئێستا وتبووی کە لەم قۆناغەدا گەلانی تورکیا بێ بژاردە و دەستەوەستان ناهێڵێتەوە. دوای بڕیارەکانی لیژنەی بەرپرسیارانی هەدەپە، ئێمە ئاڵای تێکۆشان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا وەک پارتی چەپی سەوز بەرزدەکەینەوە. ئێمە لەگەڵ پێکهاتەکانی هەدەپەدا لەپێناو داواکارییە کۆمەڵایەتییەکانی یەکسانی، ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەری تێدەکۆشین و لە ژێر چەتری ئەنجومەندا داکۆکی لەو داواکارییانە دەکەین".
"بەدەیان هەزار کەس لە هاووڵاتیانمان بە هۆی بومەلەرزەوە ژیانیان لەدەستداوە، ئەوە بەهۆی قەدەر و چارەنوسەوە نییە، دەرەنجامی سیاسەتەکانی حکومەتە. ئەو حکومەتە کە گوێی بە ژینگە نەدا، گوێی بە مافەکانی ژینگە نەدا و بە چاوچنکۆی قازانجەوە لە هەموو شتێک دەڕوانێت، لەگەڵ بومەلەرزەکەدا رووخا. ئێمە لەگەڵ هەموو گەلان، گروپە ئایینییەکان، چەوساوە و بندەستان، ژنان و گەنجان ئەو رووخاوانە لەناو دەبەین. ئێمە پێکەوە ئەو شارانە دروست دەکەینەوە کە لەبەرامبەر کارەسات خۆڕاگر بن و لەگەڵ ژینگەدا هاوسەنگ و هاوئاهانگ بن".
تێکۆشانێکی بەرفراوان دەخوڵقێنین
ئێمە رێکخراوێکی بەرفراوان دادەمەزرێنین و درێژە بە تێکۆشانی ئازادی هەموو گەلانی بندەست و بەتایبەتی گەلی کورد دەدەین. لە دژی سیاسەتی شەڕ و سیاسەتی ئەمنی لە دەسەڵات پەیڕەوی دەکات، لەپێناو ئاشتییەکی هەمیشەیی تێدەکۆشین.
ئێمە لەپێناو ژینگە و ئیکۆلۆژیدا درێژە بە تێکۆشان دەدەین و کۆتایی بە تاڵانکارییەکانی دەسەڵات دەهێنین.
ئێمە دەبینە مایەی داکۆکیکردن لە داواکاری هەموو رەنجدەران کە لەسایەی قەیرانی گەورە رۆژ لە دوای رۆژ هەژارتر دەبن، ئاسایشی کار و ئاسایشی ئەوان لەناوچووە و لە دژی هەموو ئەوانە و لەپێناو ژیانێکی مرۆیی، ماف و ئازادییە سەندیکاییەکانیان تێدەکۆشین.
ئیرادەی گۆڕەپانەکانی نەورۆز
ئێمە وەک پارتی چەپی سەوز، ئێمە تەنیا بەشێک نابین لە سیاسەتی پەرلەمانی، لە هەمان کاتدا بەشێک دەبین لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کە بەدەیان ساڵە لە شەقام، گۆڕەپان و بوارەکانی کار و ژیان بەردەوامن. بەو هێزەی کە لە ئیرادەی ٨ی ئادار و نەورۆزەوە وەریدەگرین، بۆ رێگری لە داخستنی هەدەپە کە ئەمرۆ پێکهاتەیەکی ئەوەین، ئێمە دەبینە داینەمۆیەکی یەکلاکەرەوەی تێکۆشان. دوودڵ نابین کە ببینە هەڵگری تێکۆشانی لە پێناو ئازادی هەزاران زیندانی سیاسی کە لە ژێر گۆشەگیردا لە زیندانەکان توندکراون.
بانگەواز بۆهەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات
ئەم هەڵبژاردنە تەنیا لە سنوورەکانی وڵاتەکەدا ئەنجام نادرێت. بۆ دەنگدەرانیشمان کە بەهۆکاری ئابووری و سیاسیەوە ناچارن لە دەرەوەی وڵات بژین گرنگە. داوا لەوان دەکەین کە پشتیوانی لە تێکۆشانی یەکسانی، ئازادی و دیموکراسیی هەموو ئەو گەلانە بکەن کەلەسەر ئەم خاکە دەژین.
بە سەرکەوتوویی هاتنە دەرەوە لەم هەڵبژاردنە نەک هەر بۆ ئەو گەلانەی لەم وڵاتە دەژین، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەش گرنگە. دەبێت ئێمە لەپێناو ئاشتی هەرێمەکە، لەپێناو ئایندەی گەلان و ئەو گەلانەی بەهۆی شەڕەوە هەڵاتوون و بوونە پەنابەر سەربکەوین.
کۆتاییهێنان بە رژێمی تاکڕەوی
ئەرکی ئێمە لەمرۆدا ئەوەیە کە کۆتایی بەم رژێمە تاکڕەوە بهێنین. لەناوبردنی ئەو گوشارە زۆردارانە و سیستمی تاکڕەویی و دانانی بنەمایەکی ژیانی سیاسی ئازادی خواز، دیموکرات کە تیایدا هەموو جۆرە پەراوێزخستن و جیاکارییەک بوونی نەبێت. ئەرکی سەرەکی سبەی رۆژمان ئەوەیە کە بە بەرفراوانکردنی بەشە کۆمەڵایەتیەکان کە وتەبێژ و نوێنەری ئەوانین بە گەورەکردنی دیموکراسی کە ئێمە لەتەنیشتیانەوە دەوەستین، گوڕ بە تێکۆشانی کۆماری دیموکراتیک بدەین. بۆ ئەوەش ئێمە بە بڕیارین کە بەشێوەیەکی زۆر بەهێز بچینە ناو پەرلەمان و هۆڵی پەرلەمان پڕبکەین لە دەنگی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی.
تێکۆشانی هاوبەش
پارتی چەپی سەوز بە هەموو ئۆرگان و بەشەکانیەوە پشتئەستور بە ئیرادەی گەورەی گەلانمانەوە ئەو ئەرکانە رادەپەڕێنێت. بەڵێنی ئەوە دەدەین بە هەموو کۆمەڵگا، گەلانمان، ژنان و گەنجان و بە تایبەتییش بەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا زیانیان بەرکەوتووە. ئێمە دەزانین کە ئەو قۆناغەی تیایداین تەنیا بە هاوپەیمانی هەڵبژاردن تێپەڕنابێت، پێویستی بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی هەیە. بە بریارین کە لەو تێکۆشانەدا لەگەڵ پێکهاتەکانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و هەموو هێزە چەپ، سۆسیالیست و شۆڕشگێڕەکان بجوڵێینەوە.
ژیانێکی ئیکۆلۆژیک کە تیایدا پرسی کورد لە رێگەی دیموکراتیکەوە چارەسەر بکرێت، ژنان رووبەڕووی توندوتیژی نەبنەوە، گەنجان ببنە خاوەنی داهاتوو، گەل و ئایینەکان بە ئازادی بژین، چەوساندنەوە کۆتایی پێبێت، کۆمەڵگا لە ژێر کۆڵەکەکاندا نەمرن، لە هەمووکات زیاتر ئەگەری پێکهێنانی بەردەستترە.
ئێمە پێکەوە سەردەکەوین
لەو سەر ئەو بڕوا و ئیرادەیە ئێمە بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن، فاشیزم لەناو ببەن و پێکەوە کۆماری دیموراتیک دابمەزرێنین. ئێمە لێرەین ، ئێمە پێکەوە سەردەکەوین".
هـ . ب