پارتی شۆڕشگێڕی: لەگەڵ خواستەکانی گەلی کوردداین بۆ ئازادی و دیموکراسی
پارتی شۆڕشگێریی یەکگرتوو (مەیەکە) بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند لەگەڵ خواستەکانی گەلی کورددان بۆ ئازادی و دیموکراسی.
پارتی شۆڕشگێریی یەکگرتوو (مەیەکە) بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند لەگەڵ خواستەکانی گەلی کورددان بۆ ئازادی و دیموکراسی.
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو (مەیەکە) ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەی سەبارەت بەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی دوازدەهەمی پەکەکەدا بڵاوکردەوە، کە لە نێوان ٥-٧ی ئایاردا دوای "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەی مەیەکەدا سەرنج خراوەتەسەر ئەوەی لە تێکۆشانی درێژمەودا و سەنگینی گەلی کورددا قۆناغێکی نوێ دەستپێکراوە و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە وەک 'قۆناغی نوێی تێکۆشانی سیاسی' شرۆڤەکراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەوەی ئەو تێکۆشانە چەکدارییەیی پەکەکە بەڕێوەبردووە، ڕاستەخۆ دەرنجامی سیاسەتەکانی نکۆڵی، لەنابردن و تواندنەوەیە و دەڵێت: "لە هەلومەرجی ستەمی سەردەمییدا، تێکۆشانی چەکداری بژاردەیەکی پێویست و ڕەوایە. لە ڕوانگەی دەوڵەتی فاشیستدا تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەکی بچووکی دیموکراتیکبوون بوونی نییە؛ بە پێچەوانەوە فشار و توندوتیژییەکان زیاتر بوون. بۆ ئەمەش دیموکرتیکبوونێکی ڕاستەقینە تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی بلۆکی ئاکەپە-مەهەپە ئیمکانە، کە لە تورکیادا لەسەر بنەمای ئیرادەی دیموکراتیکی گەلان سەردەکەوێت."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە دەبێت تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی لەگەڵ ڕزگاری چینی کرێکاری تورکیا لەسەر زەمینەیەکی هاوبەشی دژە سەرمایەداری و دژە ئیمپریالیستی یەکبخرێت و تێیدا هاتووە: "ئەگەرنا داواکارییەکانی گەل لە سنووری سیستەمدا قەتیس دەبن و توانا شۆڕشگێڕییەکەی لەلایەن سیستەمەوە سەرکوت دەکرێن."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە پرەنسیپی لینین دەربارەی "مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکان" کراوە و گوترا: "نەک تەنها داواکارییەک گوزارشت لە دەستوور بکات، بەڵکو ناساندنی بێ مەرجی مافی نێونەتەوەیی بندەستان بۆ دیاریکردنی داهاتووی سیاسی، مافی جیابوونەوە یان مافی پێکەوە ژیانیان، بەڵام ئەم مافە، تاوەکو لەگەڵ تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستی چینی کرێکاردا نەبێت بەیەک، مەترسیی سەرکوتکردنی لە ناو هێلی نەتەوەپەرەستی بۆرژوازیدا هەیە. هەروەها دووژمنی ڕاستەقینە تەنها بلۆکی ئاکەپە-مەهەپە نییە؛ تەواوی سیستەمی ئیمپریالیست-سەرمایەدارییە. بۆ ئەمەش دەبێت تێکۆشان سنوورە نێونەتەوەییەکان تێپەڕێنێت؛ دەبێت بگۆڕێک بۆ هێڵێکی شۆڕشگێڕی ئەنتی-ئیمپریالیست، ئەنتی زایۆنیست و یەکگرتوو."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە وەک کرێکارانی سۆسیالیست ئامانجیان ئەوەیە تێکۆشانی دیموکراسی بە هێزتر بە ڕێکخستن بکەن، خودڕێکخستنی گەلان بە هێزتر بکەن و گوتی: "بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پێشەنگایەتی شۆڕشگێڕی چینی کرێکار و ئیرادەی سۆسیالیزم وەک بە دیلی ڕاستەقینە لە دژی دەوڵەتی سەرمایەداری بپارێزین هەرچەند فۆرمەکانی تێکۆشانیش بگۆڕێن، بەڵام ئێمە لە تەنیشت داواکانی گەلی کورد بۆ ئازادی و دیموکراسی وەک مافی چارەی خۆنووسین وەستاوین. بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی دەستەجەمعی گەلان لە هەموو شوێنێک، لە هەموو گۆڕەپانەکان، لە پەرلەمان، کارگەکان شان بە شان دەوەستین. تێکۆشانی ڕاستەقینە-ڕەوای ناوەندی ئەم هێڵەیە. شۆڕش تەنها ئامانجێک نییە؛ ڕاستییەکە کە گەلانی ڕێکخراو دەتوانن لە ئەمڕۆوە دەست بە بونیاتنانی بکەن."