پارتى ئازادیى میزۆپۆتامیا (مۆپ - MOP) بە بۆنەى جەژنی ئەکیتۆ / ١ی نیسان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و جەژنەکەى پیرۆز کرد و هیوای خواستوە ئەو جەژنە ببێتە هۆکاری دیموکراسی و یەکسانی و ئازادی.
مۆپ رایگەیاند، هیواخوازن جەژنی ئەکیتۆ بۆ ئاسووری / سوریانی / کلدانیان و نەتەوەکانی تر ببێتە رووناکایی هیوای ژیانی هاوبەش و دیموکراسی و لەگەڵ خۆیدا هەڵوەشاندنەوەى هەموو دیکتاتۆرەکان، دواکەوتویی، نەژادپەرەستی و فاشیزم بەدیبهێێت و نەتەوە ئازاد ببێت.
مۆپ راشیگەیاندووە، "لەم خاکانەدا، کە مێژووی مرۆڤایەتیی تیادا بوژاوەتەوە، ئەگەر ئەوە ٦٧٧١ ساڵە جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز دەکرێت، ئەوە بە نامای ئەوەیە، کە هیوایەک هەیە، کە مێژوو رۆژ لە دوای رۆژ ئێمە بە یەکتر دەگەیەنێت... بەو هیوایە ئێمە دەڵێن، جەژنی ١ی نیسان / ئەکیتۆ لە مرۆڤایەتی پیرۆ بێت!".
ژ.ت