پاریزەران جاریکی ترسەردانیان کرد: دەبێت بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆئەوەی کە بتوانن بە پەلە موەکیلی خۆیان ببینن سەردانی داواکاری گشتی کۆماریی بوورسایان کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆئەوەی کە بتوانن بە پەلە موەکیلی خۆیان ببینن سەردانی داواکاری گشتی کۆماریی بوورسایان کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەزلووم دێنچ، ڕازیە ئوزتوورک، ئیبراهیم بیلمەز و نەورۆز ئویسال، دەربارەی ئەو بانگەشانەی کە لە میدیاکاندا دەربارەی دۆخی تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی لە بوورسایان کردبوو، بەڵام هێشتا وڵامێک نەدراوەتەوە. پارێزەران ئەمڕۆ جارێکی تر سەردانی داواکاری گشتییان کرد و داوایانکرد کە دەبێت بە پەلە چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان بکەوێت.
لە سەردانەکەدا وەبیر هێنراوەتەوە کە لە دوای ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ کۆتا پێوەندی لە گەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا بەڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفوونی ەگەل محەمەد ئۆجالانی برای بووە. پارێزەران ئەوەیان خستەڕوو کە لەو کاتەوە هەموو داواکارییەکانیان بۆ چاوپێکەوتن ڕەتکراوەتەوە و وتیان، " سەردانەکانی ئێمە بە شێوەیەکی نایاسایی رەتکراوەتەوە و یان بێ وڵام ماوەتوە."
' نیگەرانی جیاوازهەیە، دەبێت بە خێرایی چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'
لە ناو هەلوومەرجی کرۆنادا کە هەڕەشە لە گیانی مرۆڤەکان دەکات، بەلانی کەم ئیزنی پێوەندی تەلەفوونی نەدراوە و وترا، " باروودۆخی بەندیخانە، گۆشەگیری دڕندانە و باروودۆخی بەندیخانە، پێشێلکاری یاسای قەدەغەکردنی ئەشکەنجەیە. سەرەڕای ڕاپۆرتی سی پی تی دا دەربارەی پێشنیار بۆ سەرڕاستکردنیش هەنگاوێکی ئەرێنی نەنراوە."
لە سەردانەکەدا دەربارەی بڵاوکردنەوە میدیا دیجیتاڵییەکان دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم شێوەیە وتراوە:" لە داواکارییەکەدا هاتووە: لە ١٤ی ئەم مانگەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک بانگەشە لە سەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بڵاوکراوەتەوە، بێگومان هۆکاری گرنگی ئەوەیە کە گۆشەگیرییەکی ڕەها لە ئیمرالی بەڕێوەدەبرێت، بەڵام ئەم بانگەشانەی دوایی ئێمە و خانەوادەکەشی تووشی نیگەرانیی جدیی و گەورە کردووە، بۆیە دەمانەوێت دیدار ئەنجام بدەین و چاوەڕیین کە دەرفەتی دیداری خانەوادە و پارێزەران لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان برەخسێت و داواکاریی دیدارمان قبوڵ بکرێت.
پارێزەرەکان هەروەها بۆ چاوپێکەوتن لەگەل گیراوانی تر لە ئیمڕالی عومەر کۆنار، ڤەیسێ ئاکتاش و حامیلی یەڵدرێم داوای چاوپێکەوتنیان کردووە.
ک-ش