پارێزه‌ران به‌ مه‌به‌ستی دیداری عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

ئیبراهیم بیلمه‌ز، نه‌ورۆز ئۆیساڵ، مه‌زڵم دینچ و چه‌نگیز یوره‌كلی كه‌ له‌ پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ن به‌مه‌بتسی سه‌ردانی ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن كه‌ له‌ زیندانی ئیمراڵی له‌ هه‌موو مه‌رجی دژواردا گۆشه‌گیره‌ و ١٦ مانگه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌یه‌وه‌ نازانرێت، سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی بۆرسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای جێبه‌جێكردنی سزای ئیمراڵییان كرد.

ریچزان ساریجا و نه‌ورۆز ئویساڵ كه‌ پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانن دوای ٨ ساڵ دوایین جار له‌ ٢-٢٢ی ئایار، ١٢-١٨ی حوزه‌یران و له‌ ٧ی ئابی ٢٠١٩ دیداریان له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان ئه‌نجامدابوو. ٣ ساڵه‌ دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

هـ . ب