پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

له‌ پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ر یه‌ك له‌ رازیه‌ ئۆزتورك، ره‌زان ساریجا، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ و عه‌مران ئه‌مه‌كچی داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی ١٩٩٩ به‌دواوه‌ كه‌ به‌ پیلانگێڕییه‌ك به‌دیل گیرا، له‌ زیندانی جۆری ئێف به‌ ئاسایشی به‌رزی ئیمراڵی له‌ ناو گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه‌. 

دوایین جار له‌ ٢٥ی ئادار له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان كرابوو، ئه‌و قسه‌كردنه‌ش به‌ ناته‌واوی هێڵرابووه‌وه‌.

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دوای هه‌شت ساڵ له‌ ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزه‌یران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ توانیبوویان موه‌كیله‌كه‌یان ببینن. له‌ ٧ی ئابی ٢٠١٩ به‌دوواوه‌ داواكارییه‌كانی پارێزه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی دیدار بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌.

هـ . ب