پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و رۆیشتن بۆ ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریان لە بورسا کرد.

رێزان ساریجا، رازییە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئێمراڵی و لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران لە سەردانەکەیاندا بۆلای داواکاری گشتیی کۆماری داوایانکردووە، ئەگەر رێگری لە سەردان و چاوپێکەوتنیان دەکرێت ئەوا رێگایان پێ بدرێت بە تەلەفون لەگەڵ رێبەری گەلی کورددا قسە بکەن.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی "نەخشەڕێگا"، کە ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا بۆ بەگریکردن لە خۆی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەى ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پارێزەرەکانی قەدەغە کردبوو.

ژ.ت