پارێزەران بۆ سەردانی ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە دووبارە داواکارییان پێشکەش کرد بۆ دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە دووبارە داواکارییان پێشکەش کرد بۆ دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هەریەک لە پارێزەران ڕێزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، مەزڵوم مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ لە نوسینگەی یاسایی سەدە، داوایان پێشکەش بە داواکاری گشتی بۆرسا کرد و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد بەمەبەستی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمراڵی لە ژێر پاسەوانییەکی توندە و نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە ئاشکرا نەکراوە.
هەروەها پارێزەران داواکارییان پێشکەشی داواکاریی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی زیندان کرد بە مەبەستی دیداری عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم، وەیستی ئەکتاش، کە زیندانی سیاسیین و ئەوانیش هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بڵاونابێتەوە.