پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد.
مەزڵوم دینچ، ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویساڵ و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی "نەخشەڕێ"، ئۆجالان لەگەڵ بەرگرینامەکانیادا پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، رایگەیاندبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماىوەى ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمراڵی قەدەغە دەکەن.
سەرباری ئەوەى ماوەی ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١دا کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا وەڵامی داوای پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن نادرێتەوە.
ژ.ت