پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بە خێرایی چاوییان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

رێزان ساریجا، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

بنەماڵە، وەسی و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٥ی ئادارەوە و لەو کاتەوە بانگەشە لەسەر تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە، دەیانەوێت "چاوپێکەوتنی خێرا" لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.

هاوکات ٢ جاریش سەردانی کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجە لە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کراوە بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایینجاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.

لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی رای گشتی، رێگا درارێبەری گەلی کورد ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسە بکات، بەڵام ئەو پەیوەندییە لە دوای چەند خولەک پچڕابوو.

ژ.ت