پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد سەردانی دادگای ئینفازی بورسەیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و بەکارهێنانی مافە سەرەکیەکان سەردانی دادگای ئینفازی بورسەیان کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و بەکارهێنانی مافە سەرەکیەکان سەردانی دادگای ئینفازی بورسەیان کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر موەکیلەکەیان و بەکارهێنانی مافە سەرەکیەکان سەردانی دادگای ئینفازی بورسەیان کرد.
لە سەردانەکەدا ئاماژە بە بەکارهینانی مافە سەرەتاییەکان و ئازادی درا و باسی ئەوەکرا: "پێویستە بارودۆخی موەکیلەکەمان باش بکرێت، بە زوترین کات پێویستە مافە بناغەییەکان و ئازادی ئۆجالان فەراهەم بکرێن. پێویستە هەموو سکاڵا و داواکاریەکان کە لەبارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەشکەنجە لەدژی یاسا، تۆمار کراون، چاویان پێدا بخشێنرێتەوە."
داواکاری پارێزەران بەم شێوەیەیە:
"پێویستە پارێزەر و خانەوادەکان بتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
پێویستە رێگریکردن لە پارێزەران کە دەستیان بە دۆسێکان بگات، هەڵبگیرێت، پێویستە پێداویستی پارێزەران کە بتوانن نوێنەرایەتی بکەن، جێبەجێ بکرێن.
مافی قسەکردن بەپێی یاسا فەراهەم بکرێت.
ئاستەنگی لەبەردەم نووسین هەڵبگیرێت، هەلومەرجی ناردن و وەرگرتنی نامەکان باش بکرێت."
ف.ق