پارێزەرانی ئۆجالان داوای چاوپێکەوتنیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالیان کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالیان کرد.
فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ، رازیە ئۆزتورک، رێزان ساریجا و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوای بینینی موەکیلەکەیان کرد.
لە ساڵی ١٩٩٩ەوە کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، تاوەکو ئێستا لە ئیمڕالی لەژێر گۆشەگیریەکی رەها دایە.
عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دوایین جار ٢٥ی ئازار لەگەڵ براکەی بە تەلەفۆن قسەی کرد، بەڵام دوای چەند خولەکێک تەلەفۆنەکە داخرا.
ف.ق