پاسێکی کرێکارانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان وەرگەڕا

لە ئەدەنە پاسێکی کرێکارانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان وەرگەڕا. لە رووداوەکەدا شۆفێری پاسەکە و ١٤ کرێکار برینداربوون.

لەناوچەی یورەگیری ئەدەنە پاسێکی کرێکارانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان وەرگەڕا. لە رووداوەکەدا ١٥ کەس برینداربوون. بە گوێرەی زانیارییەکان پاسەکە لە شەقامی سومبولی گەڕەکی لەڤەنت بە بەربەستەکانی قەراغی جادەکەیدا کێشاوە و دواتر وەرگەڕاوە. لە رووداوەکەدا شۆفێری پاسەکە و ١٤ کرێکار برینداربوون.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە و راگەیەندرا کە دۆخی تەندروستی بریندارەکان جێگیرە.

هـ . ب