پۆلیس هێرشی کردە سەرچالاکییەکەی بەردەم (سی.پی.تی)، لانی کەم ٢کەس دەستگیرکران
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی گەنجانی کورد لە بەردەم بینای کۆمیتەی بەرگری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا( سی.پی.تی) ، لانی کەم ٢کەس دەستگیرکراون.
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی گەنجانی کورد لە بەردەم بینای کۆمیتەی بەرگری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا( سی.پی.تی) ، لانی کەم ٢کەس دەستگیرکراون.
گەنجانی کورد کە بێدەنگی ڕێکخراوەکانی ئەورووپایی لەهەمبەر گۆشەگیری قوورس لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە دەکەن، کاتژمێر١١:٠٠ لەبەردەم بینای سی پی تی لە شاری ستراسبوورگی فەرانسا کۆبوونەوە و چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجان کە بەربەستی دەورووبەری بیناکەی سی پی تی-یان تێپەڕاند، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردەوە، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
گەنجان دەربارەی چالاکییەکەیان ڕاگەیەنراوێکیاندا و وتیان، " ٢٢ساڵە ڕێبەرئاپۆ لە نێو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا بەدیلگیراوە. ئەم دیلگرتنە دیلگرتنی گەلی کوردە. کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا چاوی لەهەمبەر ئەو ئەشکەنجانەی کە لە ئیمڕاڵی دەکرێت گرتووە. بەم چالاکییانەی خۆمان ڕایدەگەێنین کە دەبێت ئەورووپا دەست لەم سیاسەتە قڕێژانەی خۆی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردات."
پۆلیسی فەرانسا کاتژمێر ١٤:٠٠ دەستێوەردانی چالاکی گەنجانی کرد ، لانی کەم ٢ کەسیان دەستگیر کرد.
گەنجان لە هەمبەر هێرشی گازی فرمێسک ڕێژی پۆلیس درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ" ، " گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن' یان وتەوە. گەنجانی دەرەوەی بیناکەش بە وتنەوەی درووشم پاڵپشتییان کرد.
ک-ش