پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی چیچەک ئۆتلو پەرلەمانتاری دەم پارتی
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی چیچەک پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئۆتلو. پۆلیس دەرگاکەیان شکاند و ناو ماڵەکەیان پشکناند.
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی چیچەک پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئۆتلو. پۆلیس دەرگاکەیان شکاند و ناو ماڵەکەیان پشکناند.
سەر لە بەیاندا پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چیچەک ئۆتلوی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و دەستگیر کرا. چیچەک لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆیدا ئەو بابەتەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت: "بەیانی دەرگای ماڵەکەم لە ئەستەنبوڵ لەلایەن TEMی ئەستەنبوڵەوە شکێندرا و دەستیان بەپشکنین کرد، نازانم چ زیانێک بە ماڵەکەم گەیشتووە. لە ئەنقەرەوە دەچمە ئەستەنبوڵ. بەردەوام دەبم لە ئاشکراکردنی ئەم نادادپەروەرییە لە هەموو شوێنێک. سکاڵا تۆمار دەکەم."
لە سەرەتای بەیانیدا، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەدا کە لە ئیزمیر دەستیپێکرد، پۆلیسی ئەستەنبوڵ و ئیزمیر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی زۆرێک لەهاووڵاتیان و زۆر کەسیان دەستبەسەرکرد، لەنێویاندا ئەندام و بەڕێوەبەرانی ESP، و SMF هەن.