پۆلیسی تورک رێگری لە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی پارتی چەپی سەوز کرد

کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و ئەندامانی پارتەکە لە تەقسیمی ئەستەنبوڵ بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە، بەڵام پۆلیسی تورک چەندین جار رێگریان کرد.

جەنگیز چیچەک، ئوزتورک تورکدۆغان، ئوزگور ساکی و نیلای کوش کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە رێگەی ئەسکەلەی ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.

گروپەکە کە بڵاوکراوەیان بڵاودەکردەوە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە ئاستەنگیان بۆ دروستکرا. لەگەل هەموو ئاستەنگیەکان گروپەکە و جەماوەر بەردەوامیان بە چالاکیەکەیاندا.

لەسەر ناوی گروپەکە لە گۆڕەپانی تەقسیم ئوزتورک تورکدۆغان قسەی کرد و و رایگەیاند، خەباتیان بۆ هەڵبژاردن ئاستەنگ دەکریت و بەم شێوەیە مافی بانگەشەکردنی پێشێل دەکەن.

دواتر گروپەکە چووە ناوەندی پارتەکە لە تەقسیم.

ف.ق