پۆلیسی تورک یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی قزلدەرەی لە کادکۆی گەمارۆدا

ئەندامانی دەڤ – لیسە و دەڤ گوچ کە لە کادکۆی ئەستەنبوڵ ویستیان کۆمەڵکوژی قزلدەرە بە دروشمی ' ئێمە لە شەڕدا دەبینە ماهیر، ئێمە فاشیزم لەناودەبەین' شەرمەزار بکەن، لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران.

پۆلیسی تورک کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی دەڤ – لیس و دەڤ گوچ گەمارۆدا کە ویستیان لە ٥٠مین ساڵیادی شەهیدکردنی ماهیر چایان و هاوڕێکانی پێشەنگی نەوەی ٦٨ ئەنجام بدەن.

پۆلیس گروپەکەی لەبەردەم ئۆپەرای سورەییا ئاستەنگ کرد. پۆلیس قەدەغەی قایمقامیەتی وەک بیانوو پیشاندا. کاتێک ئەندامانی دەڤ – لیس و دەڤ گوچ لەلایەن پۆلیسەوە دۆرپێچکران، ڕۆژنامەنووسان بە زۆر لە ناوچەکە دوورخرانەوە.

ف.ق