پێنج گیراوی سیاسی تر دوورخرانەوە
نەجەت یەڵماز، ئیسكەندەر یاڵچین، سەدات بایگەڵدی، مۆسلێم دەمیر و رۆژهات ئەرچەل كە لەزیندانی تیپی"ه" لەدیلۆك زیندانی كرابوون بەبیانۆی دەرەوەی یاسا"كەیفی" بۆ زیندانی تر گۆازرانەوە.
نەجەت یەڵماز، ئیسكەندەر یاڵچین، سەدات بایگەڵدی، مۆسلێم دەمیر و رۆژهات ئەرچەل كە لەزیندانی تیپی"ه" لەدیلۆك زیندانی كرابوون بەبیانۆی دەرەوەی یاسا"كەیفی" بۆ زیندانی تر گۆازرانەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان پێنج زیندانی بەناوەكانی" نەجەت یەڵماز، ئیسكەندەر یاڵچین، سەدات بایگەڵدی، مۆسلێم دەمیر و رۆژهات ئەرچەل" بەدەر لەداواكاری ئەوان، بۆ زیندانی دیكە دوورخراونەتەوە و تەنانەت بەبنەماڵەكانیشان رانەگەیەنراوە.
نەجەت یەڵماز و مۆسلێم دەمیر گۆزارونەتەوە بۆ زیندانی تیپی"س"لەئەنتالیا، ئیسكەندەر یالچین و سەدات بایگەڵدی بۆ زیندانی تیپی"س" لەبۆدرۆم و رۆژهات ئەرچەل بۆ زیندانی ئەرەگلی قۆنیا گۆازراونەتەوە.
هـ . ب